زانیاریی مەترسیدار لەسەر سەری ڕەش لە زاری ناوەندێكی تورکییەوە

480
0
هاوبەشی :

لە ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە

 

ناوەندی لێکۆڵینەوەی شەڕی تایبەتی تورکیا (SETA)، ئاشکرای کردووە، کە دەوڵەتی تورک لە سەری ڕەشی هەولێر، لەگەڵ پەدەکە لەنزیک بارەگای بارزانی، ناوەندێکی هاوبەشی بەڕێوبردنی شەڕیان لە دژی پەکەکە دامەزراندووە.

لە ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی ئابووریی و کۆمەڵاتیی ناسراو بە (SETA)ی تورکیا کە ناوەندێکی شەڕی تایبەتی سەر بە ئاکەپە-مەهەپەیە، گەلێک زانیاریی گرنگ و مەترسیدار لە سەر پیلانەکانی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان و هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ شەڕ لە دژی پەکەکە، ئاشکرا کراوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی (SETA) لە زاری سەرچاوەیەکی دەوڵەتی تورکیاوە ئاشکرای کردووە، کە پەدەکە هێزەکانی زێرەڤانی و گوڵانی جووڵاندووە بۆ هەرێمەکانی گەریلا و لەسەر ئەو ڕێگانەی کە لۆجستیک و خۆراک دەگەیەندرێنە هەرێمەکانی گەریلا، بازگەیان داناوە.

ئەو بەرپرسە تورکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئەوان مەزندەی ئەوە دەکەن لە ماوەیەکی نزیکدا شەڕێک لەنێوان پەدەکە بە هاوکاریی تورکیا لە دژی پەکەکە لەو هەرێمانە ڕووبدات و بەو مەبەستەش ناوەندێکی فەرماندەیی هاوبەشیان لە سەری ڕەش لە هەولێر، نزیک لە بارەگای بارزانی بە بەڕێوبەردنی پیلان و شەڕەکانیان دروست کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا بە ئاشکرا باس لەوەش کراوە، کە بە فەرمان و ئاڕاستەی تورکیا، پەدەکە هێزی بۆ مەتینا ڕەوانە کردووە.

چەند خاڵێکی مەترسیدار کە لە ڕاپۆرتەکەی (SETA)دا باسی لێوەکراوە:

١.تورکیا نزیک لە بارەگای بارزانی لە سەری ڕەشی هەولێر، ناوەندێکی بەڕێوبەریی و فەرماندەیی هاوبەشی لەگەڵ پەدەکە بۆ شەڕ لەدژی پەکەکە دامەزراندووە.

٢.تورکیا لە شەڕی پەکەکەدا، هەولێر وەکو شەریکی ڕاستەقینە سەیردەکات و لە ئۆپەراسیۆنی چنگدا دەیەوێت بە پێشەنگایەتی نێچیرڤان بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەولێر، ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەببات و ئەنجامی ئەرێنی بەدەست بهێنێت.

٣.لەوانەیە ئاڵۆزییەکانی نێوان پەدەکە و پەکەکە، لە ماوەیەکی نزیکدا پەیەدە و یەپەگەش بگرێتەوە، کە ئەگەر ئەمە سەربگرێت بەو واتایەدێت لەشەڕ دژبە پەکەکەدا دەستکەوتی گەورە بەدەستهاتووە.

٤.لەم کاتەدا بەشداریی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای تورک، پەکەکە بۆ شەڕ هان دەدات، گەمارۆدانی کامپەکانی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی زێرڤانییەوە، هەڵمەتێکی زۆر گرنگە و پێویستە بەڕێوبەریی هاوبەشی نێوان تورکیا و پەدەکە گەورەتر بکرێت.

٥.فشارەکانی هێزە تایبەتەکانی پەدەکە لەسەر پەکەکە، تاکو دەچێت زیاد دەکات و ئەمەش پەکەکەی تەنگەتاو کردووە، هەر بۆیە لە شەڕی دژ بە پەکەکەدا، پەدەکە بۆ تورکیا دەبێتە هاوکارێکی زۆرگرنگە و پێویستە تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەکانی پەدەکە، گەریلاکانی پەکەکە لەو هەرێمانە وەدەر بنێت.

٦.لە ئەنجامی فشار و ئاڕاستەکردنەکانی تورکیا، پەدەکە زیاتر هاوکاریی تورکیا دەکات، بەو مەبەستەش پەدەکە لە دژی پەکەکە بە هاوکاری تورکیا، هەنگاوی جۆراجۆر دەنێت، هەر بۆیە تاکوو دەڕوات، ئاڵۆزی نێوان پەکەکە و پەدەکە زیادتر دەبێت، هاوکات پەدەکە لە بواری هەواڵگرییشدا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاو دەگێڕێت لە شەڕ دژ بە پەکەکەدا.

جیگای وەبیرهێنانەوەیە کە پەدەکە لە ٥ی حوزەیراندا، هێزێکی تایبەتی لە چەکدارەکانی خۆی، ڕەوانەی مەتینا کردبوو و کامپێکی گەریلاکانیان گەمارۆ دابوو، هەر لەو ڕۆژەدا هێرشکرایە سەر زرێپۆشێکی پێشمەرگەکان و چەند پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، پەدەکە، گەریلاکانی پەکەکەی تۆمەتبار دەکرد، کە ئەوان ئەو هێرشەیان پێکهێناوە، هەپەگەش وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە، داوای لە شاندێکی پسپۆڕی بێ لایەن کردبوو کە بڕۆن و لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بکرێت، بەڵام پەدەکە پێش چوونی شاندێک بۆ مەتینا، پێشوەخت زرێپۆشەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە لابردبوو و هیچ ئاسەوارێکی شەڕەکەی نەهێڵابوو.

ئەوەش لەکاتێکدا کە میدیاکانی پەدەکە سەرەتا بڵاویان کردەوە کە ئەو هێرشە بۆ سەر پێشمەرگەکان، لە لایەن فڕۆکەی تورکیاوە پێکهاتووە.

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە