بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەنەكە، بەتوندی وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دەداتەوە

391
0
هاوبەشی :

 

ڕەوەندی مەلا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی دوو كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی، بە توندی وەڵامی ئەرشەد سالحی سەرۆكی بەرەی توركمانی دایەوە، كە ووتبووی كەركوك شارێكی توركیایەو گوایە ئەتاتورك وەسیەتی كردوە كە كەركوك ئەمانەتی ئەتاتوركە.

بەڕێز مەلا مەحمود وتی ساڵحی هەمیشە بازاڕ بۆ خۆی گەرم دەكات ئەم بازاڕ گەرم كردنەش بەو جۆرەیە لە هەركویەك قسەیەكی ناخۆش یاخود خراپ بێت هەبێت دەیەوێت بیكاتد بۆ ئەوەی زۆر ترین خەڵك گۆی لێبگرێت، ئەرشەد حاڵی هەڵبژاردنی جوانە كە ساڵ بە ساڵ لە پرۆسەی سیاسیدا پاشە كشێی بە توركمان كردوە، ئەوەی ئەرشەد دەێڵێت خەیاڵە، ئەو ئەگەر خۆی بە پیاوی توركیا و ئەتاتورك ئەزانێت، با بڕوات لە توركیا بژی

ئەو بەڕێزە باش بزانێت ئەوە خەڵكی كەركوك بڕیار لە چۆنیەتی بەڕێوەبەری خۆیان و چارەنوسی خۆیان دەدەن نەك ئەرشەد ساڵحی، ئەوەی شایەنی باسە ئەرشەد لە میانەی ئاهەنگێكدا لە توركیا وتبوی كە ئەتاتورك وتویەتی كەركوك ئەمانەتی ئەتاتوركەو بە ئەمانەت ڕادەستی ئەوانی كردوە.

هاوبەشی :