خۆپیشاندەران شەقامی سلێمانی تاسڵوجەیان داخست، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت دەست لەكار دەكێشمەوە
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سلێمانیەوە پێمان گەیشتوە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی لە نزیك خۆپیشاندانەوەكەوەن پێیان ڕاگەیاندین كە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و پەیمانگاكان ئێوارەی ئەمڕۆ شەقامی سەرەكی سلێمانی – تاسولوجەیان داخستوە.
خوێندكاران داوای دابینكردنی دەرماڵەی مانگانە دەكەن، لەئەنجامی خۆپیشاندانەکان چەند بەریەککەوتنێکی لەنێوان خوێندکارانی زانکۆو پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا ڕویداوە، هێزەكانی پۆلیس گازی فرمێسك ڕێژ و داری كارەباییان بەكارهێنا بووە هۆی بركنداری چەند خوێندكارێك، بە تایبەتی خوێندكارێكی كچ سەری بە گرانی بریندار بوو.
ئەمڕۆ دوو ئێوارەیە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەڕژێنە سەر شەقامی سەرەكی سلێمان – تاسلوجە و بەریەكەوتن لەنێوان پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا و خوێندكاران ڕوویداوە ، بە هۆكاری ئەو توندوتیژی و دەست درێژیانەی بەرامبەر بە خوێنكاران كرا، پارێزگاری سلێمانی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر دەلێت بەرامبەر ئەو كارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكان. بە خوێنكارانیان كرد دەست لەكار دەكێشمەوە.