لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی عێراقی مانگی ڕابوردودا، لە ١٨% كۆی ویستگەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

277
0
هاوبەشی :

هادی عامری سەرۆكی بەرەی فەتح ڕایگەیاند کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد كە گۆڕانكاری لە ئەنجامی دوایی  هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕوودەدات، ئەویش بەهۆكاری بونی پەنجەمۆری دوبارە و دەنگدان لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارە ، كۆمسێۆن ئاشكرای كرد دەنگی ١٠٠٠٠ (دە هەزار) وێستگە هەڵدەوەشێننەوە، ئەوەش دەکاتە ١٨%ی کۆی وێستگەکانی دەنگدان و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەئەنجامەکاندا دروست دەکات.

لە هەمان كاتدا هادی عامری ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دەستەی دادوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی زیاتر لە دە هەزار وێستگە بەهۆی بونی پەنجەمۆری دوبارە و دەنگدان لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارە، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئەنجامەکان دروست دەکات بەتایبەت کە ئەو ژمارەیە ١٨%ی وێستگەکانی دەنگدان پێکدەهێنێت

هاوبەشی :