پەکەکە: مەسرور بارزانی بە زمانی دەوڵەتی تورک قسە دەکات
پەکەکە رایگەیاند، مەسرور بارزانی دەڵێت ‘دەوڵەتی تورک نەک لەگەڵ کورد بەڵکو لەگەڵ پەکەکە کێشەی هەیە، پێویستە رۆژئاوا پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت، بە پێچەوانەوە دەوڵەتی تورک نیگەران دەبێت’ پیشانی دەدات کە بە زمانی دەوڵەتی تورک قسە دەکات.
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لەبارەی قسەکانی مەسرور بارزانی لەم رۆژانەی دواییدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.