ناوەڕۆکی کۆتایی کۆنگرەی لوتکەی بەغداد بڵاوکرایەوە

375
0
هاوبەشی :

لە ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە

لوتکەی عێراق و میسر و ئوردن لە بەغداد، بەیاننامەی کۆتایی بڵاوکردەوە و دەربارەی دۆسیەی ئابووریی و بازرگانیی و وزە و ڕێگاوبان و ژمارەیەک دۆسیەی تر رێککەوتن.

ئەمشەو، لوتکە سێ قۆڵییەکەی عێراق، میسر و ئوردن، بەیاننامەی کۆتایی بەشداربوانی کۆنگرەی بڵاو کردەوە  و تێدا، ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کراوە، بەهۆی دژایەتیکردنی تیرۆر و بەتایتبەت ڕێکخراوی داعش و ئەو قوربانیانەی هاوڵاتیانی عێراق و هێزەکانی وڵاتەکە داویانە دژ بەو رێکخراوە تیرۆرستییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە حکومەتەکەی کازمی دژایەتی گەندەڵیی کردوە و کاری کردوە بۆ هێنانەدی چاکسازیی، کە کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی وڵاتەکە.

ئەوەش لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرکردایەتی ئوردن ومیسر پشیتوانی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی عێراق دەربڕیووە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە داهاتی پەرلەمان، سەرکردایەتی هەردوو وڵاتی ئوردن و میسر پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان کردووە  لە چەسپاندنی ئاسایش و سەروەیی نیشتیمانی عێراق و ڕێگریکردن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە، هەروەها سەرکردایەتی عێرا ق و ئوردن پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ میسر و سودان، لە کێشەی بەنداوی نەهزە و جەختیانکردووەتەوە، لەوەی نابێت هیچ لایەک ڕێوشوێنی تاک لایەنە بگرێتە بەر، سەبارەت بە دۆسیەی پڕکردنی بەنداوی نەهزە.

هەروەها، سەرکردەی هەرسێ وڵاتەکە ڕێککەوتوون دەربارەی پێیوستی بەهێزکردنی پرۆژەی بەستنەوەی وزەی کارەبای هەرسێ وڵات و بەسەتنەوەی تۆڕی غازی هاوبەش لە نیوان عێراق و میسر بە خاکی ئوردندا و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئوردنەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی تێدا هاتووە، هانی وەبەرهێنەرانی هەرسێ وڵات بدرێت، بۆ بنیاتانی پڕۆژەی پرد و رێگا و بان و ژێرخانی ئابووریی و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی و بەرهەمەکانی لە بواری کەرتی خانووبەرە، کارکردن لەسەر هاریکاریی گواستنەوەی گەشتیاران لە نێوان هەرسێ وڵاتی عێراق و ئەردەن و میسر.

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە