پارتی دوو كورسی لە شاری هەولێر و موسڵ لە دەست دەدات

349
0
هاوبەشی :

بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی بڵاوی كردۆتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە پارتی لە شاری هەولێر و نەینەوا دوو کورسی لەدەست دەدات

هەر لەو بارەیەوە هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) رایگەیاند، دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەپاساوی دووبارەبوونەوەی پەنجەمۆر دەیەوێت تەواوی دەنگەکانی بەشێک لە وێستگەکانی هەولێر و نەینەوا بسوتێنێت بەوهۆیەش ئەگەری هەیە حزبەکەیان دوو کورسی لەدەست بدات..

پێشتریش میدیاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردسان (یەنەکە) ڕایانگەیاندبوو، دوو کاندیدیان لە شارەکانی هەولێر و نەینەوا سەردەکەون و بەوەش ژمارەی کورسیەکانیان دوو کورسی زیاد دەکات.

هاوکات ئەمڕۆ حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن بەشێک لە تانەکانى رەوانەى کۆمسیۆن کردووەتەوە کە ئاڕاستەى کرابوو، ڤیتۆشى لەسەر بەشێکیان هەیە و دواتر بڕیار لەسەر سەرجەم تانەکان دەدات. وتیشى پەسەندکردنى سەرجەم تانەکان پێویستى بەجیاکردنەوەى دەستى وێستگەى زیاتر نییە.

هاوبەشی :