بۆ گەڕانەوەی كۆچبەران، هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ گەشتیاری چەند گەشتێكی نائاسیی لە ڕۆژی پێنج شەممەئەنجام دەدرێت

440
0
هاوبەشی :

بەمەبەستی ڕزگار كردنی كۆچبەرانی عێراقی كە لە سنوری بیلا ڕوس و پۆڵەنیا و وڵاتانی تری یەكێتی ئەوروپا ڕاگیراون، هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ گەشتیاری چەند گەشتێکی نائاساییان ڕاگەیاند.

هەواڵنێری نیشتمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا جەختی كردوە کە ئەم گەشتە نائاساییە ڕۆژی پێنجشەممە دەست پێدەكات، ئەمەش دوای تەواوکردنی سەرجەمی ڕەزامەندییە ڕەسمییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی باڵاوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە چەندین هەزار کۆچبەر خوازیارن بچنە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپان، کە زۆربەیان خەڵکی عێراقن، لە ڕێگەی سنووری وڵاتی بیلاروس لەگەڵ پۆڵەندا، لە هەمان كاتدا هەزاران سەربازی لەو سنوورەدا بڵاوكراوەتەوە بۆ ڕێگری كردن لە كۆچبەران لە تێپەڕبوونیان بۆ وڵاتی پۆڵۆنیا

هەریەكە لە بیلاروس و یەکێتی ئەوروپا یەكتر تۆمەتبار دەكەن بەو قیرانەی لەسەر سنورەكانیان پەیدا بووە.

هاوبەشی :