ئیلهام ئەحمەد وردەكاری ڕازی نەبوونیان بەو پێشنیارە ڕوسیەی بۆ خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان، بڵاودەكاتەوە

604
0
هاوبەشی :

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (SDF) “مەسەدە ” ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ڕوسیا پێشنیاریان کردووە بۆ بەرپرسان لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، كەڕێگە بدەن بە “3000” لە هێزەكانی سوپای ڕژێمی سوریا بچنە ناو شاری كۆبانیەوە.

ئەحمەد لە میانەی سیمینارێکی دیالۆگیدا کە ڕۆژی سێشەممە لە شاری ڕەققە لە لایەن مەسەدەوە لە ژێر ناونیشانی “ڕۆشنبیر و ئاسۆی چارەسەری سیاسی لە سوریا” ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند کە پێشنیاری ڕووسیا بە تەواوی لەلایەن بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەری ڕەتکراوەتەوە

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیارە بەهۆی ئەوە بووە کە سیناریۆی دەرعا لە کۆبانێ دووبارە نەبێتەوە

بەرپرسانی مەسەدە ئە دەنگۆیانەیان بە درۆخستەوە، كە گوایە چەند ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لەژێر چاودێری ڕوسیادا ڕادەستی هێزەکانی ڕژێمی سوریا کراون، هەروەها وردەکاری هەندێک لەو گومانانەی بۆ ئامادەبوان ڕوونكردەوە كە لە لایەن هەندێک لە ڕاگەیاندن و ماڵپەڕەكانەوە بڵاوكرابونەوە.

ئەحمەد لە میانەی سیمینارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕازیبوون بە دیالۆگ لەگەڵ ڕژێمی سوریا بە هیچ شێوەیەک مانای سازشكردن و ڕادەستکردنی ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری نییە

ئەو وتی: ئەم شەڕە قێزەونە دژە مرۆڤایەتیەی میدیا دژی ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری دەیكرد هاوکات بوو لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژئاوی سوریا و داگیركردنیان

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە شاری ڕەقە سیمینارێکی دیالۆگی ڕێکخست و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی شارەکە و چین و توێژەکان و بە بەشداری شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی، بە مەبەستی ڕوونكردنەوەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سوریا

 

 

 

هاوبەشی :