مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەكەن
دوابەدوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی یەك شەممە، ١٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢١، مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریاندا بایكۆتی پرۆسەی سەرتاسەری خۆێندن بكەن ئەگەر بێت و وەڵامی داواكاریەكانیان نەدەنەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ١٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢١، مامۆستایانی وانەبێژ لە گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتیدا هەڕەشەی بایكۆتی بەرفراوان دەكەن تا دەگاتە بایكۆتی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازایی ڕایانگەیاند لە سبەینێوە دەستدەكەن بە بایكۆتی خۆێندن
مامۆستانی ناڕازیی ڕایانگەیاند چهند جارێك داوایان لە سهرۆكایهتى حكومهتی هەرێم و وهزارهتى پهروهردهیان كردوه كه بخرێنە سەر میلاكى ههمیشهیی بهڵام وهڵام نهدراونهتهوه، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە مامۆستایانى وانهبێژ ئهركێكى گهورهیان لهسهر شانه و مافێكى كهمیان دهدرێت.
مامۆستانی وانەبێژ پێش هەڵبژاردنی پێشوەختە لە لایەنە قوباد تاڵەبانیەوە بەڵێنی شەرەفیان وەرگرتوە كە داواكاریەكانیان دەگەیەنێتە شوێنی خۆی بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستای مامۆستایان وانەبێژ
مامۆستایانی وانەبێژ دووپاتیان كردەوە لە گردبوونەوە ناڕەزایەتەكەدا ئەگەر بێت و داواكاریەكانیان وەڵام نەدرێتەوە ئەوە بایكۆتی سەرانسەری ڕادەگەیەنن،ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر پرسی خوێندن لە هەرێمدا چونكە پرۆسەی پەروەردە بەشێكی زۆری لە لایەن مامۆستایانی وانەبێژەوە دەبرێت بەڕێوە