لە لەندەن خۆپیشاندانێكی مەزن دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەڕێوەچوو

431
0
هاوبەشی :

 

ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ١٠ تشرینی یەكەم ٢٠٢١ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە دەست پێشخەری ماڵی گەل لە لەندەن خۆپیشاندانێك بە ئامادەبوون و بەشدارییەكی بەرفراوانی ڕەوەندی كوردی و ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد، كۆمسێۆنەكانی كەجەدەكە ئەوروپا بەڕێوەبەرایەتی باشوری كوردستان، ڕێكخراوە دیموكراتی و  و سوسیالیست و فێمنستیەكان بەڕێوەچوو، بۆ شەرمەزار كردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی كە دژی سەرۆك ئاپۆ ٢٣ ساڵ لەمەوپێش لە ٩ تشرینی یەكەمی ١٩٩٨بە ئەنجام گەیەنرا.

خۆپیشاندەران كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی میدیای بەریتانی بی بی سی كۆبونەوە چەند وتارێك خۆێندرایەوە كە تێدا ئەو پیلانگێڕیە قێزەونە شەرمەزار كرا و داگیركاری دەوڵەتی توركیا و خیانەتی سەرانی پارتی شەرمەزار و بەنەفرەت كرا.

دواتر خۆپیشاندەران لە (بی بی سی B B C)ەوە كەوتنە ڕێی بۆ تڕاڤڵ گار سكێۆر بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك بە شەقامە قەرەباڵغەكانی لەندەن كەوتنە ڕێی و بەو شوێنانەی ڕێیان دەكرد تەواوی هاتوچۆی ئوتومبیلەكانیان وەستاند و سەرنجی سەدان هەزار كەسیان لەسەر شەقاماكان ڕاكێشا بەلای خۆیان و پێشوازیەكی گەرمیان لێدەكردن و وێنەو و ڤیدێۆی خۆپیشاندەكەیان دەگرت و پرسیاریان دەربارەی پیلانگێڕیەكە و ڕەوشی گەلی كورد دەكرد.

خۆپیشاندەران دروشم و سلۆگانی شۆڕشگێڕیانەیان دەوتەوە  دژی ئەو پیلانگێڕیە نێونەتەوەییەی دەسەڵاتدارانی سەرمایەی جیهانی و دەوڵەتی توركی داگیركەر، لە هەمان كاتدا بڵاوكرەوەیان دەربارەی پیلانگێڕیەكە و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو كردەوە تا گەیشتنە تراڤڵ گار سكێۆر لە ناوەڕاستی لەندەن.، دوای خۆێندنەوەی چەند وتارێك و چەندین گۆرانی شۆڕشگیڕی سەركەوتوانە كۆتایی بە خۆپیشاندنەكە هێنرا.

 

 

هاوبەشی :