پۆلیسی فەڕەنسا لە ستراسبۆرگ هێرشی كردە سەر كەمپینی چالاكی دەم دەمی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆج ئالان

451
0
هاوبەشی :

هەر ئێستا لە شاری ستراسبۆرگەوە پێان ڕاگەیاندین كە پۆلیس هێرشی كردەسەر كەمپینی دەم  دەمی ئازادیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ ، بۆ بڵاوە پێكردنی چالاكیەكە گازی فرمێسك ڕێژیان بەكارهێناوە.

ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢ ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ (چالاكی دەم دەمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە) لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستی پێكرد و بڕیارە بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوامی پێبدێت،

بۆ بڵاوە پێكردنی كەمپینی ئاشتیخوازانەی خەلكی كورد بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، لە لایەن پۆلیسی فەڕەنساوە دڕندانە هێرشان كردە سەر خەڵكی ئازادیخواز،  پۆلیسی فەڕەنسا بەم كارە قێزەونەی ئەوەی ئاشكرا كرد كە پشتگیری لە داعش و دەوڵەتی توركی فاشست دەكات، دەوڵەتی فەڕەنسا دووپاتی كردەوە كە بەشێكە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی كورد و تەواوی ئازادیخوازان لە جیهان.

ئێئمە وەك خەڵكی ئازادیخواز ئەوكارا فاشستانەی پۆلیسی فەڕەنسا شەرمەزار دەكەین و دەبێت دەست بەجێ ئە ناەڕەزایەیتیە بەردەوام بكات و پارێزگاریشی بكات.

هاوبەشی :