دوای ئەوەی ئەردۆگان بە نائۆمێدی لە ئەمەریكا گەڕایەوە هەڕەشە لە ئەمەریكا و یەپەگە دەكات

399
0
هاوبەشی :

لەخەبەر٢٤ كراوە بەكوردی

وەزارەتی بەرگری تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە پشت تەقینەوەكانی شاری جەرابلوسدا بوون، هەروەها ئەو وەزارەتە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگەکانی یەپەگە و هەموو ئەو لایەنانەی کە پشتگیریان دەکەن كرد، مەبەستی ئەو وەزارەتە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە و لە سەروو هەمووشیانەوە وڵاتە یەگرتوەكانی ئەمریكا

وەزارەتی تورک ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا وتی: یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لە ناوچەی قەڵغانی فورات، دوو تەقینەوەی كردوە كە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی کوژران و 19 هاوڵاتی دیکەش برینداربوو

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تورک هاتووە:”پێویستە یەپەگە و ئەوانەی لە پشتیانن و كۆمەكیان دەكەن بیریان نەچێت کە ئێمە بەردەوام دەبین لە ئامانج کردنیان تەنانەت لە پێگەكان و هەر شوێنێك لێبن و ژیان بكەن”

هاوكات چەند ساتێك پێش ئەم تەقینەوانە هەر ئەمڕۆ ڕۆژی سیشەممە دوو تەقینەوەی تر لە شاری ئەلباب ڕوویداوە، کە یەكێكیان بەهۆی تەقەمەنیەوە بووە و ئەوتریان بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو، كە بەلایەنی کەمەوە 20 کەسی کوژراون و برینداربوون

ئەمەو ئەو هەرێم و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی سوریایی سەر بە تورکیادان، بەردەوام شەڕی چەكداری و ناكۆكی و ململانێ بەردەوام بوونیان هەیە لە نێوان ئەم گروپە چەگدارانە و  یەكتری لەناو دەبەن و ئەمەش بەهۆی ناکۆکی لە نێوان ئەو گروپە چەكدارانەدا لەسەر تاڵانکردن و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان هەریەكە بەجیا.

 هەروەها ئەو گروپە چەكدارانە پەنا دەبەنە بەر تەقینەوەی ناوبەناو لەكات و شوێنی جیاوازدا بۆ لە ناو بردنی یەكتر و سڕینەوەی یەكتر، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاشكرا بوون بەوەی كە هەموویان خەریكی بازرگانی فرۆشتنی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەكانن، ئەمە و جگە لەو هەموو پێشێلکارییانە و تاوانی جەنگكەڤڕۆژانە دەیكەن

 ئەوەی شایەنی باسە ئەردۆگان تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو شاری نیویۆرک بەجێبهێڵێت، هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد ئەگەر بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکوری سوریا

هاوبەشی :