وڵامە لاستیکیە دیپلۆماسیەکەی ئەمەریکا بۆ نێوگیری (راسپاردراوی) مەلا مستەفا بارزانی.‏ بەڵگە٣٠٧‏

597
0
هاوبەشی :

 


‏وەڕگێڕ:-دلێر ئاكرەیی

یاداشتی سکرتیری بەرێوەبەر بە وەکالەت لە وەزارەتی دەرەوە( مێککەسن) بۆ یاریدەدەری ‏تایبەتی سەرۆکی کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی ( بەندی).‏
واشنتۆن، ٦ی مانگی ئاب، ١٩٦٣‏
بابەت: نامەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ سەرۆک کەنەدی
‏**ئێرگرامی باڵوێزخانەی تاران ژمارە #٦٧ رێکەوتی ٣٠ی تەمووزی ١٩٦٣ کۆپیەکی ‏نامەیەکی تێدا بوو کە ئاراستەی سەرۆک کراوە لەلایەن مەلا مستەفا بارزانیەوە ، سەرکردەی ‏هێزە شەڕکەرە کوردەکان، داخواز لە سەرۆک دەکات کە پاڵپشتی لە ئۆتۆنومی کوردان بکات ‏لە چوارچێوەی ئیراقدا. هەروەها کۆپیەکانی هەمان نامەش بۆ کۆشکی سپی نێردراون.‏
بە بۆچوونی ئێمە، وەڵامێکی سەرۆکایەتی بۆ بارزانی دەشێ زیان بە پەیوەندییەکانی وڵاتە ‏یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراقدا بگەیەنێت. بۆیە پێشنیار دەکەین کە کۆنسوڵەکەمان لە تەبرێز بە ‏شێوەی زارەکی وڵامی راسپێردراوی (نێوەندگیری) بارزانی بە پێی رێنمایی هێڵە ‏ستاندارەکانمان بداتەوە لە گەڵ رێز بۆ کوردە ئیراقیەکان، واتە کە ئەمریکا هاوسۆزە لەگەڵ ‏ئاواتە ڕەواییەکانی کورد لەچوارچێوەی سەرەوەری دەوڵەتی ئیراقدا، بەڵام هاوسۆزییەکەمان ‏موڵەتی ئەوەمان پێنادات کە دەست لە پەیوەندی گەرمی هەنوکەی دۆستانە لە نێوان وڵاتە ‏یەکگرتووەکان و ئیرقدا وەر بدرێت.‏
ئێمە پێشنیاز دەکەین کە هەنگاوێک وێداتر بڕۆین لەوەی باڵویۆزەکەمان لە تاران پێشنیاری ‏کردووە، بەوەی کە دەبێ پرسیار لە کۆنسوڵی دەوڵەتەکەمان بکرێت کە ئایا نامەکەی بارزانی ‏نێردراوە وپەیامەکەشی بۆ وەزارەتی دەرەوە رەوانە کراوە. بەمەش وا نیشان دەدرێت کە ‏کۆنسولەکە وەکو ئەوەی لە سەرەوە روونکراوەتەوە، لە جیاتی حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکان ‏وڵام دەداتەوە. ‏
پێمان وایە ئەگەر پرسیار لە کۆنسوڵەکەمان بکرێت کە ئایا نامەکە نێردراوە، وەڵامدانەوەیەکی ‏ئەرێنی زیان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق ناگەیەنێت. هاوکات وەڵامێكی لەم جۆرە ، ‏ئەگەرچی تەنیا بە شێوەیەکی هێمایی(ڕەمزی)ش بێت، دەری دەخات کە ویلایەتە ‏یەکگرتووەکان گرنگی و بایەخ بە کوردەکان دەدات.‏
پێشنیار دەکەین کە بروسکە هاوپێچەکە رەوانەی تاران بکرێت، ئەگەر کۆشکی سپی پەسەند ‏بکات.‏
‏**ئێرگرام: زاراوەکی دیپلۆماسی ئەمەریکیە بۆ نامەیەکی نێردراو بە رێگای جەنتای ‏دیپلۆماسیەوە لە بری ناردنی بە بروسکە. ‏
وەرگێڕ: دلێر ئاکرەیی
سەرچاوە:

https://history.state.gov/historicaldocuments/frus1961-63v18/d307‎

هاوبەشی :