بایدن ڕەتیدەکاتەوە کە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە بەهۆی جیاوازیەکانیان لەسەر هەندێک پرسی هەرێمی لەسەرووی هەمووشیانەوە کێشەی کورد لەسوریا

302
0
هاوبەشی :

لە عەرەبیەوە کراوە بە کوردی ( لە خەبەر ٢٤ وەرگیراوە)

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە میانی هەوڵەکانی شاندی تورکیا پێشنیاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ئەردۆغان ڕەتکردەوە، لە پەراوێزی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد ڕۆژی شەممە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شکستی هێنا لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، ئەوەش بە هۆکاری جیاوازیەکانیان لەسەر هەندێک پرسی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە نێوان هەردوولا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، (نید پرایس)، لێدوانێکی فەرمی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەی (سادات ئۆناڵی) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی (وندی شێرمان)، ئاماژە بە گفتوگۆکەیانی کرد لەسەر کێشە هەرێمییەکان بوون و بەتایبەتی لەسەر ئەفغانستان و سوریا و لیبیا

پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا کرژی تێکەوتوە بە هۆکاری سیاسەتی ئەردۆغان و بەتایبەتی سووربوونی لەسەر بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی (ئێس٤٠٠)ی ڕوسیا کە ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکانی ناتۆیە، کە تورکیا ئەندامی ئەو هاوپەیمانیەتیەیە، هەروەها ڕەتکردنەوەی واشنتۆن ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا دەیکات لە دەریای ئیجە و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست , وەک پێشێلکاری و هەڕەشە بۆ سەر مافەکانی یۆنان سەیر دەکرێت.

کێشەی لیبیاش یەکێکە لە خاڵە هەرە دیارەکانی ناکۆکی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، لە نێوان هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەهێزکردنی کاریگەر و هەژمونی سەربازی لە لیبیا ئەویش بە پشتیوانی کردنی لایەنە تیرۆریستیەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها تێوەگلانی سەربازی تورکیا لە گواستنەوەی هەزاران تیرۆریست بۆ لیبیا.

چاودێران دەڵێن کێشەی سوریا یەکێکە لە کێشە سەرەکیە ناکۆکییەکانی نێوان بایدن و ئەردۆغان، لە کاتێکدا ئەنقەرە ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر بوونی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کە ئەمریکا پشتگیری و یارمەتی کورد دەکات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

وەزیری بەرگری تورکیا، خەلوسی ئاکار هەفتەی ڕابردوو بە ئاشکرا و ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و وتی، ئەگەر واشنتۆن دەیەوێت مانەوەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، دەبێت دەستبەرداری پشتیوانی کورد بێت لە سوریا، تورکیا مەرامەکانی خۆی بۆ واشنتن و وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا نەشاردۆتەوە و چەندین جار داوای ئەوە دەکات کە دەستبەرداری پشتیوانیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بێت و دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێنادات بە بوونی هیچ قەوارەیەکی کوردی لە باکوری سوریا، وەک ئەوەی لە باکوری عێراق ئێستا هەیە

هاوبەشی :