لە شارۆچکەی ڕزگاری شەر لە نێوان خەڵک و زێرەڤانی ڕوویدا

446
0
هاوبەشی :

هەواڵەکانی ناوخۆی هەولێر ڕادگەیەنن کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ڕزگاری سەر بەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان شەڕکی نەخوازراو هاتۆتە ئاراوە لە نێوان خەڵکی شارۆچکەکە و هزەکانی زێرەڤانی پەدەکە ئەویش بەهۆکاری ملهوری هەزەکانی زێرەڤانی کە ویستویانە خانویەکی دایکێکی شەهید بروخێنن بە بیانووی زیادەڕۆیی، بەڵام خەڵکی بەویژدان و بەشەرەفی شارۆچکەکە رێیان پێنەداون و بوەتە شەڕ و هزە ستەمکارەکەی پارتی دەستی کردوە بە تەقە کردن لە هاووڵاتیانی ئەو شارە، چەند کەسێک بریندار بوون بۆیە خەڵکیش بی وەڵام نەبوون و سەنگەریان لگرتن و لە شوێنەکە دووریان خستنەوە و ئستا دۆخەکە هێوور بۆتەوەو و دانیشتوانى ئەو شارۆچکەیە دەڵێن، ئەگەر ئەو هێزە بێنەوە جارێکى دیکە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ڕێگە نادەین خانوەکانمان بڕوخێنن بە بیانووى زیادەڕۆیی.

هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕزگارى دەڵێن، تەنها خانووى ناوچەکەى ئەوان زیادەڕۆ نیە، کە ئێستا هێزەکانى زێرەڤانى دەیانەوێت خانووەکانمان تێک بدەن، بەڵکو لە زۆر شوێنی دیکە زیادەڕۆیی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسانیان لەپشتە، ئەوانە ناڕووخێنن.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شارۆچکەکەوە هاتووە، ئێستا دۆخەکە هێوربووەتەوە و هێزەکەی زێرەڤانیی، دوورکەوتوونەتەوە.

هاوبەشی :