ئەمڕۆ ئەمەریكا یادی قوربانیانی ١١ سێپتەمبەری بەرز ڕاگرت

362
0
هاوبەشی :

لە بی بی سی عەرەبیەوە كراوە بە كوردی

ئەمڕۆ ١١سێپتەمبەر ٢٠٢١ لە ئەمریکا مەراسیمێك بۆ یادکردنەوەی بیستهەمین ساڵیادی هێرشەکانی ١١سێپتەمبەری ٢٠٠١ بەڕێوەچوو

یادکردنەوەکە لە نیویۆرك بە خولەكێك بێدەنگی لە کاتژمێر ٨:٤٦  بە کاتی ناوخۆیی دەستیپێکرد، ئەو كاتەی یەکەم فڕۆکە خۆی كێشا بە تاوەری باکوری ناوەندی بازرگانی جیهانی

هەزاران کەس لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا كۆبونەوە بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی ئەو كارەساتە خەمگینە.

 جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا ڕۆژی شەممە سەردانی سێ شوێنی هێرشەکەی كرد: نیویۆرك، پێنسلڤانیا و ڤێرجینیا.

جەماوەر بە خولەکێك بێدەنگی یادی پێکدادانی فڕۆکەی دووەمیان کردەوە كە خۆی كێشابوو بە تاوەری باشووری سەنتەری بازرگانی جیهانی. هەروەها بە هەمان شێوە خولەكێك بێدەنگیان كرد بۆ ساڵیادی پێکدادانی فڕۆكەی سێهەم بە باڵەخانەی پنتاگۆن لە ڤێرجینیا و ئەو فڕۆكە ڕفێندراوەی  تر كە کەوتبووە خوارەوە لە ناو کێڵگەیەك لە پێنسلڤانیا

لەو كارەساتەدا كە ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیدە بە ئەنجامی گەیاند زۆربەی کوژراوەکان لە هاووڵاتیانی ئەمریکی بوون، هەروەها كوژراوەكانی تر لە هاوڵاتیانی زیاتر لە ٩٠ وڵاتی تری جیهان بوون

تاریکترین ڕۆژەکانی ژیانمان

مایك لۆو یەكەم كەس دەستی كرد بە خوێندنەوەی ناوی  قوربانیەكان  کە کچەکەی لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا، مایك لۆو سوپاس و ستایشی ئەو کەسانەشی كرد لە یارمەتیدانی خۆی و خێزانەكەیدا بۆ تێپەڕاندنی ئەو كارەساتە گران و خەمگینە، مایك داوای كرد ئەوەی ڕوویدا لە ١١سێپتەمبەردا نابێت یادی كردنەوەیەكی میژوویی و ژمارەی قوربانیەكان بێت، دەبێت یادكردنەوەی شێوازی كەسە ئاساییەكان بێت. دواتر چەندین كەسوكاری تری  قوربانیەكان بە نۆرە بە خویندنەوەی ناوی قوربانیەكان ووتار و پەیامی سۆزدارییان پێشكەش كرد بە خۆشەویستەكانیان كە بوونە قوربانی ئەو هێرشە دڕندانەیە.

کوڕی سەرۆکی ئەمەریكا جۆ بایدن، هاو خەمی خۆیی دەربڕی لە ڤیدیۆیەکدا كە لە شەوی یادەکەدا بڵاوی کردەوە،

وتیشی:”گرنگ نییە ئەم یادە چەندی بەسەردا تێپەڕێت و مێژووەكەی كۆن بێت، هەموو ئازارەکانی دەچێژینەوە هەر وەك ئەوە وابێت كە ساتێك بێت لە هەواڵەکاندا خۆینرا بێتەوە”

یادكردنەوەیەكی شەوانە لە بەردەم دیواری یادگارەكانی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی  لە نیوێۆرك بەڕێوەچوو بۆ یادكردنەوەی قوربانیەكان، كە ئەو دیوارە لە برۆنز دروست كراوە بە بەرزی ٥٦ پێ   یادی ٣٤٣ ئاگرکوژێنەوە کرایەوە کە لە ڕۆژی هێرشەکاندا لە كاتی ئەرکدا گیانیان لە دەست دا

ئەو  كەسانەی كە بوونە قوربانی زیاتر لە ٣٠٠٠ قوربانی لێكەوتەوە و زیاتر لە ٦٠٠٠ بریندار، ٤٤١ کەس لە قوربانیەكان لەو كەوسانە بوون كە بەدەنگ بانگەوازەكەوە چوون دوای هێرشەكان کە زۆرترین ژمارەی قوربانیانی كەسانی خزمەتگوزاریە بە تایبەتی كەسانی ئاگركوژێنەوە لە مێژووی ئەمریکادا.

بایدن لە وتارەکەی ڕۆژی هەینیدا وتی:”ئەمڕۆ ڕێز لە هەموو ئەو کەسانە دەگرین کە ژیانی خۆیان كردە قوربانی لە كات و ساتەدا و كات ومانگ و ساڵانی دوایدا”

هاوبەشی :