دوای بۆردومانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان كازمی بەسەردانێكی بەپەلە بەرەو تاران دەڕوات

373
0
هاوبەشی :

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی بەسەردانێك ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ١٢ ئەیلول ٢٠٢١ دەگاتە تاران پایتەخی ئێران لەو سەردانەدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران کۆدەبێتەوە و لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئێراندا بە تایبەتی باسی پێداچوونەوەی دۆسیەی وزە لەنێوان هەردوو وڵات و “پەیوەندییەکانی ئێران و سعودییە” دەكات.

ئەم کۆبوونەوەیەی كە ڕۆژی یەك شەممە بڕیارە بەڕێوە بچێت لە نێوان کازمی و ڕەئیسی، ئەمە یەکەم كۆبونەوە دەبێت لەو کاتەوەی كە ڕەئیسی لە سەرەتای مانگی ئابەوە سەرۆكایەتی ئێران گرتۆتە دەست.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت كە یەك مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختەكەی ئەنجومەنی یاسادانانی عێراق لە ١٠ تشرینی یەكەم ٢٠٢١

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە كە پێی باش نەبوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات ڕایگەیاند، كازمی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران،  باس لە کێشەکانی “ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران” دەکات،

بەپێی وتەی سەرچاوە حكومیەكە، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لەمەسەلەی كرژیەكانی پەیوەندیی  نێوان ڕیاز و تاران دەکرێت و هەوڵدانی عێراق بۆ ڕۆڵی نێوەندگیری  دوای ئەوەی كە دەرگای کۆبوونەوە لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتدا داخرا بوو.

ئەوەی ئاشكرایر عێراق و ئێران لە ئاستی فەرمیدا پەیوەندی نزیکیان هەیە، لە کاتێکدا زۆرێك لە عێراقییەکان دژایەتی ئەو پەیوەندیانە دەکەن و بە هۆكاری  فراوانبوونی هەژمون و دەسەڵاتی ئێرانی دەزانن لە عێراقدا.

هاوبەشی :