ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “SDF” سەردانی مۆسکۆ و واشنتن دەکات و سەرچاوە فەرمییەکان ئامانجەکانی سەردانەکە ئاشکرا دەکەن

360
0
هاوبەشی :

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (SDF) لە ئامادەکاریدایە بۆ سەردانی ئەمریکا و ڕوسیا بۆ دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەردوو وڵات، لە کاتێکدا هەردوو وڵات ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوەی چاوەڕوان كراوی نێوان شاندەکانیان بۆ تاوتوێکردنی پرسی  وڵاتی سوریا

ڕیاز درار سەرۆکی هاوبەشی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕۆژی سێشەممە بە  xeber24  ڕاگەیاند کە ئەوان بۆ سەردانێک بۆ مۆسکۆ و واشنتن هەماهەنگی دەکەن.

درار گوتی کۆبوونەوەکەی هەردوو وڵات لەگەڵ سەرکردە باڵاکان دەبێت، بەبێ ئەوەی ناویان ببات، هەروەها وتی بەهیوای ئەوەی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بن

لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا سیاسەتمەداری سوریا وەڵامی دایەوە و وتی:”ئێمە ناتوانین ڕێڕەوی دانوستان دیاری بکەین، تەنها مۆڵەتی لێدوانی سەردانەكەمان وەرگرت لە ڕێگەی نوێنەرە ناوخۆییەكان لە نوێنەرایەتی دیبلۆماسی”

درار، وتیشی:”ئێمە هەوڵ ئەدەین كە گفتۆگۆ بكەین لەسەر چارەسەری سیاسی و ڕێگای كاراكردنەوەی پێویست بۆ ئەو گفتوگۆ و چارەسەریانە بە بەشداری دوو وڵاتی کاریگەر لە پرسی سوریادا “

وابڕیارە بەم نزیكانە کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و باکوری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، سێرگی ڤێرشاین، و نێردەی سەرۆكی ڕوسیا بۆ  نەتەوەكانی سوریا ،ئەلێکساندەر لاڤێرنتیڤ، بەڕێوە بچێت

 

هاوبەشی :