با پێتان بڵێم، گەریلا چیی دەکات لە خەلیفان

670
0
هاوبەشی :

نوسینی :- نیاز حامید

– میدیای پارتی بۆ پاساوی تاوانی شەهیدکردنی گەریلا دەڵێت: گەریلا چی دەکات لە خەلیفان؟!.
– بوونی گەریلا لە هەر شوێنێک ، بە هۆی بوونی داگیرکارییە لەو شوێنە.

میدیا چەواشەکارەکانی پارتی و، بەڕێوەبردراو لەلایەن دەزگای جاسوسی میتەوە ، بۆ پاساوی شەهیدکردنی گەریلا ، بە پرسیارێکی سوک ونالۆژیکی پاساو دەدەنەوە و، دەپرسن: گەریلا چی دەکات لە خەلیفان؟!. بەواتا شەهیدکردنی گەریلا حەلاڵ دەکەن !.
ئێمەش دەپرسین: بۆچی کەس نییە لەبەردەم داگیرکەر بوەستێتەوە ؟، کوا چەکدارەکانی پارتی کە گوایە پێشمەرگەن ، بۆچی دژی داگیرکەر تاوەکو ئێستا گولەیەکیان نەتەقاندوە؟ نەک هەر ئەوە ناکەن بەڵکو هاوکاری سوپای داگیرکارانن و شان بەشانی چەتەکانی سوریی ، شەڕی ئەو گەریلایە دەکەن، کە بەرگری لەخاکی کوردستان دەکات.
وەزارەتی بەناو پێشمەرگە ٤٢٠ هەزار چەکداری هەیە ، کوا بۆچی بەرەڤانی لەخاکی کوردستان ناکەن ؟!. بۆچی بوونەتە پاسەوانی داگیرکار ؟ .
ئێ کە بەرگری ناکەن ، ناچارە و ئەرکی کوردی بەناموس و بە کەرامەتە ، کە گەریلا نوێنەرایەتیان دەکات، بەرەڤانی بکات و خوێن بڕێژێت.
گەریلا لە کۆبانێ بێت ، لە ئامەد، لە سلێمانی ، شنگال و کەرکوک و برادۆست وسنە بێت ، بۆی گرنگ نییە ، گرنگ ئەوەیە بەرگری لە خاکی کوردستان بکات، کە موڵکی خۆیەتی.
هیچ دەمایەک باشوری کوردستان موڵکی چەتەکانی پارتی نەبووە ونابێت ، موڵکی کوردی بێناموس نەبووە و نابێت. پارتی و داگیرکار یەکن ، کوردستان تاڵان دەکەن.
ئەرێ میدیا چەواشەکارەکانی پارتی، وەڵامەکەتان وەرگرتەوە، کە گەریلا چی دەکات لە خەلیفان ؟، لە نەبوونی هیچ هێزێک لە بەرگری لە خاکی کوردستان، گەریلا ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات.
کەجەکە دەیانجار بانگی چەتەکانی پارتی کردووە ، واز لە چەتەگەرایی بێنن و، وەرن دەستبدەن دەستی ئێمە با بەیەکەوە ، شەڕی سوپای داگیرکەران بکەین ، ئێ نایەن ، کە نایەن گەریلا ناوەستێت و لە گۆڕەپانی بەرخۆدان هەڵنایەت، شەڕ دەکات.
بۆیە شەهیدکردنی گەریلا ، تاوانێکی مەزنە ، نابێت بەهاسانی لەسەر پارتی بڕوات، چونکە گەریلا ئەرکی پیرۆز بەجێدەهێنێت ، ئەو ئەرکەی لەهەموو ئاینە ئاسمانییەکان بە ئاینی ئیسلامیشەوە و بە یاساو رێساکانی مرۆیش، بەرخۆدان دژی داگیرکەر بە مافێکی رەوای دادەنێت و، نکوڵیکردن وهەڵاتن لێی و رێگرتن ، تاوان و خیانەتە.

هاوبەشی :