ڤیستیڤاڵی کلتوری کوردی و نەتەوەی لە ٢٤-٢٥ ئەیلول لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

1455
0
هاوبەشی :

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی دیوانی هاوسەرۆكایەتی كەجەدەكە ئەوروپا، ڤیستیڤاڵی کلتوری کوردی و نەتەوەیی ئەمساڵ لە ڕێكەوتی ٢٤ -٢٥ ئەیلولی ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت لەبری ئەوەی کە دەبوو ١٧-١٨ ئەیلول ٢٠٢١  ئەنجامبدرێت.

لە ڕاگەیاندنێكی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی كۆمەڵگەی دێموکراتی کوردان لە ئەوروپا(کەجەدەکە-ئەوروپا)  بڵاویکردەوە  کە ئەمساڵ ڤیستیڤاڵی ٢٩-مین کلتور کوردی نەتەوەی کە دەبوو ١٧-١٨ مانگ ئەنجام بدرایە لەبەر چەند گرفتێك دواخرا بۆ ٢٤-٢٥ مانگی ئەیلول.

هەروەها لە ڕاگەیدراوەیەکەیاندا هاتوە: بۆ ئەوەی ڤیستیڤاڵ لە کاتی خۆی بکرێت ئێمە هەموو ئامادەکاریکمان کردبوو، هونەرمەند حازر بوون. ئافیش و پۆستەر دروست کرابوون، گۆرەپانی ڤیستیەڤاڵ ئامادەکرابوو، مێوان بانگێشت کرابوون و تەکنیکیش ئامادەبوو، بەڵام ئەو وڵاتەی کە وا بڕیارەی ڤیسیڤالەکەی تێدا ئەنجام بدەین پێ ڕاگەیاندین:” لەبەر ڤایرۆسی کۆرانا ناتوانن گروپێکی گەورە خەڵک کۆبکەنەوە بەڵام لەدوای ٢٠ ئەیلول دەتوانن ” ئێمەش ناچار بووین ڤیستیڤاڵەکە بۆ ٢٤-٢٤ دوابخەین.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ بە درووشمی” ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، ستاتێۆ بۆ کوردستان” پێک دێت، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ڤیستیڤاڵ ببن.

هاوبەشی :