ئەفغانستان لە سایەی دەسەڵاتی تاڵیباندا: خۆپیشاندانی ژنان لە کابول داوای مافی ژنان دەکات

293
0
هاوبەشی :

لە بی بی بیسی عەرەبیەوە كراوە بە كوردی

بزوتنەوەی تاڵیبان لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانێکیان بڵاوە پێكرد كە لەلایەن دەیان ژنەوە بەڕێوەچوو، لە خۆپیشاندنەكەدا ژنان داوای مافی ژنانیان دەکرد، ئەمەش دوای ئەوە دێت بزووتنەوەی چەکداری تاڵیبان دەسەڵاتی لە ئەفعانستان دووبارە  بەدەست هێنایەوە.

ژنانی خۆپیشاندەر ڕایانگەیاند کە چەكدارانی تاڵیبان گازی فرمێسك ڕێژ و سپرای (پرشەی) بیبەریان بەکارهێناوە بۆ بڵاوە پێكردنی  خۆپیشاندەران کە هەوڵیان دەدا بگەنە کۆشکی سەرۆکایەتی

بەڵام تاڵیبان ئاماژەی بەوەدا كە خۆپیشاندانەكە لە دەستی ئەوان دەرچوە و كۆنتڕۆڵ نەكراوە،   ئەم هەواڵەش لە ڕێگەی کەناڵی هەواڵی تڵوع نیوزەوە ڕاگەیەنرا

ئەم خۆپیشاندانە نوێترین خۆپیشاندانە لە زنجیرە ڕێپێوانێکدا کە لە لایەن ژنانەوە لە کابول و هەرات ڕێکخرابوو خۆپیشاندەران داوای مافی کارکردن و دامەزراندن و بوونیان لە حکومەت دابین بكرێت مەبەستی ژنان لەو حكومەتەیە كە تاڵیبان خوازیارن لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕایبگەیەنن

بزوتنەوەی تاڵیبان دەڵێت ژنان مافیان لە دام و دەزگاكانی دەوڵەتدا دەبێت بەڵام پۆستی وەزارییان پێنادرێت

زۆرێك لە ژنانی ئەفغاننستان ترسیان هەیە تاڵیبان دەسەڵات  بگەڕێننەوە بۆ ئەو شێوازەی کە لە نێوان ساڵانی 1996 و 2001دا دەسەڵاتیان بە دەستەوە بووە، لەو كاتەدا پێویست بوو ژنان لە دەرەوەی ماڵەکانیان ڕوویان داپۆشن و ئەگەر هەڵەیەكی بچوكیان بكردایە یاخود شتێك لەدەرەوەی یاساو ڕێساكانی تاڵیبان بووایە بە سەختی سزا دەدران.

خۆپیشاندەرێك بە ناوی ئەزیتا نازمی بە كەناڵی تڵوعی ووت: بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا، کاتێک تاڵیبان دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت، من ڕێگەم پێنەدرا بچم بۆ خوێندن… بۆیە بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ ئێمە جارێكی تر ڕێگە نادەین ئەوە ڕووبداتەوە”

خۆپیشاندەرێکی دیکە بەناوی سورەیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: ” تاڵیبانەكان بە قۆناغی تفەنگ و مەخزەنی تفەنگەكانیان ئەكێشن بەسەری ژناندا تا سەریان خوێناوی بكەن و ئازاریان بدەن “

هاوبەشی :