هەپەگە: پەدەكە ٧ گەریلای ئازادی لە خەلیفان شەهید كرد

444
0
هاوبەشی :

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزی پاراستنی گەڵ (هەپەگە) لە ڕاگەیاندنێكیدا ڕایگەیاند هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی خەلیفان هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان كە لە ئێستا لە بەرگریكردنێك و ڕووبەڕووبونەوەیەكی مێژوویدان لە پاراستنی خاكی كوردستان و داگیركاری توركیان بە چۆك هێناوە، لەو كاتەدا پەدەكە دێت ٧ گەریلای ئێمە خائینانە شەهید دەكات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەدەپە هاتوە بەپێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی دەستمان كەوتوە، گروپێک لە هەڤاڵانمان لە ٣٠ ئابەوە پەیوەندیان پچڕاوە لە گەڵمان،  ئەو گروپە گەریلایە پێکهاتوو بوون لە حەوت گەریلا، کاتێک ئەو هەڤاڵانەمان لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، بەڵام ناجوامێرانە هێزەكانی پەدەكە بۆسەیان بۆ دائەنێن و هێرشیان كردونەتە سەر و شەهیدکراون.

هاوبەشی :