وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

30
0
هاوبەشی :

ڕۆژ نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانن، هەروەها پشتوانی لە هەر پرۆسەیەک دەکەین بۆ ئاشتیی.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ـی شوبات، لە زیندانی ئیمراڵییەوە بانگەوازێکی مێژوویی بڵاو کردەوە و دەستپێکی قۆناغی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی ڕاگەیاند.

لەوبارەیەوە، ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، پێشوازی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ دانانی چەک دەكەن و ئەو بڕیارەی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانن بۆ ڕەتکردنەوەی توندوتیژی.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو وڵاتە هیوادارە كە ئەو پێشهاتە نوێیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ناوچەک هەبێت.

هاوبەشی :