بەریتانیا لەبارەی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

28
0
هاوبەشی :

 

ڕۆژ نیوز

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: ئێمە پێشوازیی لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی دەكەین، هەموو لایەك هاندەدەین لە پرۆسەیەكی ئاشتییانە و بوونیادنەردا بەشداربن بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پەیامی سەدەی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕاگەیاندراوێكدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوی كردەوە، ئێمە پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش دەكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو لایەك هاندەدەین لە پرۆسەیەكی ئاشتییانە و بوونیادنەردا بەشداربن بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش، سەقامگیری و ڕێزگرتن لە سەروەریی یاسا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەریتانیا پابەندە بە پشتیوانیكردنی هەنگاوەكان بۆ كەمكردنەوەی ململانێ و پەرەپێدانی سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە بە گشتی.

هاوبەشی :