دەوڵەتی تورک هێواش هێواش لە ڕەهەندەکانی پشتی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەن!
ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکالە کۆشکی سپی دەڵێت؛ “ئەو پەیامەی کە لە ئیمرالییەوە هاتووە ئەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکە و دەتوانێت ببێت بە سەرەتای ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست”
ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە تورکیا نابێ لەوە نیگەرانبێت کە ئەمریکا دەسکراوە دەبێت لە هاوکاری کورد لە سوریا کە شەڕی داعش دەکەن، چونکە ئەو پەیامە ئەوە نیشان دەدات کە کوردەکان ئیدی مەترسی نین لە سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا وەک هەمیشە بانگەوازی بۆ دەکەن.
ئەمە جارێ هەنگاوی یەکەمە و ئیدی کارتی تیرۆ ریزەکردنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەدەستی دەوڵەتی تورک بە یەکجاری دەردەهێنرێت!