وابڕیارە سبەینێ كاتژمێر 5 ، دوای كۆبونەوەی شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ ڕێبەر بانگەوازە مێژوویەكە لە ئیستەنبوڵ و شارەکانی باکووری کوردستان و سلێمانی لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە پەخش بکرێت
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، لە پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، سبەینێ لە ئیستەنبووڵ کاتژمێر ٥ـی ئێوارە بانگەوازە مێژووییەکە ڕادەگەیەنن، وابڕیارە لەناو شارەکانی باکووری کوردستانیش لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە پەخش بکرێت.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداری سێیەم ئەنجام دەدەن، شاندەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ـی ئێوارە لە ئیستەنبووڵ بانگەوازە مێژووییەکە ڕادەگەیەنن.
ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەبێت و لەسەر شاشەی گەورەوە پەخش دەکرێت، وابڕیارە لە ئامەد و وان شاشەی گەورە دادەنرێت و ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت.
لە ئامەد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە شاشەیەکی گەورەدا ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت، لە شارەکانی دەوروبەرەوە دێنە ئامەد.
لە وانیش شاشەیەکی گەورە لە گۆڕەپانی شارەکە دادەنرێت، چاوەڕێ دەکرێت هەزاران کەس لە شارەکانی سەرحەدەوە، بێنە وان.
دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بانگەوازیان لە هەمووان کرد، سبەی کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی ئامەد و وان بن.
Sterk TV