یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکوانی کورد لە لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو.

8
0
هاوبەشی :

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەووە، لە ٢٣ـی شووباتی ئەمساڵدا یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکوانی کورد لە لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو حەوت چالاکوانە کوردە بە تۆمەتی”تێکدانی ئاسایشی گشتیی” دادگاییکران و هەر یەکێکیان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

باس لەوەشکراوە، ئەو حەوت چالاکوانە کوردە بریتین لە، فاتمه زەند کەریمی، زارا محەممەدی، سوهراب جەلالی، موختار ئەسەدی، کەمال فەکووریان، جەمیل ئەمینی و جەمال ئەسەدی.

هاوبەشی :