ناكۆكی و جیاوازییەکانی ئەمەریکا و تورکیا هەڵدەكشێت بەهۆكاری ڕق و کینەی تورکیا بەرامبەر پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکا بۆ هەسەدە
ناكۆكی و جیاوازییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا بەرەو خراپتر دەچێت. هۆکارەکەشی ڕق و کینەی تورکیایە بۆ پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارک روبیۆ هێشتا وادەی سەردانەکەی ئەنقەرەی دیاری نەکردووە کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا پشتگوێخستنێکی بە ئەنقەستە و ئەم ڕەوشە و تێكچونی پەیوەندیەكان لە کاتێکدایە کەئەمریكا هەتا بێت زیاتر تورکیا پشتگوێ ئەخات.
واشنتن هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوپەیمانێکی سەرەکی لە شەڕی دژی داعش دەزانێت و ڕۆڵی ئەو هێزە بە گرنگ دەزانێت بۆ سەقامگیری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەنقەرە هەر پشتیوانییەکی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەزانێت و ئەمەش وای لێدەکات قسەکانی دووبارە بکاتەوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ناوچە کوردییەکان دەستپێبکات، سەرەڕای بوونی ئەمەریکا لە ناوچەکانی سوریای دیموکرات.