وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل: ئیسلامیەكان بەزمان جوان قسە دەكەن و كەچی بەكردار تۆڵە لە عەلەوییەکان دەکەنەوە و ئازاری کوردەکان دەدەن،

6
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لە ئاخاوتنێكیدا بۆ کەناڵی 12
ووتی ئیسڕائیل دڵخۆشە بە ڕووخانی حوكمەتەكەی سوریا و ڕۆیشتنی بشار الأسد بەڵام ئیسلامییەکان بە جوانی قسە دەکەن ، تۆڵە لە عەلەوییەکان دەکەنەوە و ئازاری کوردەکان دەدەن، واتە بە زمان قسەیەك دەكەن و لە كرداریشدا شتێكی تر جێبەجێ ئەكەن٠
بۆیە ئێمە وەك ئیسڕائیل ئاسایشی نەتەوەیی خۆمان دەپارێزین و لەسەر سنوورەکان بە هیچ جۆرێك سازش ناکەین لە كاتێكدا ئاگادارین حەماس و جیهادی ئیسلامی لە سوريا خئیان ئامادە دەكەن و کار دەکەن بۆ دروست كردنی بەرەیەکی تر شەڕ لە دژی ئیسرائیل

هاوبەشی :