فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی داگیركەری تورك بۆردومانی گوندی بارێی كرد لە شەنگال

311
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێكەوتی ٢ ئەیلولی ٢٠٢١، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیركەر بۆردومانی بارەگایەکی ئاسایشی ئێزدییەکانیان لە گوندی (بارێ)ی سەربە شەنگال کردوەتە ئامانج.

هەتا ئێستا بەهۆی جموجۆڵی فڕۆكەكانی توركیا لە ئاسمانی ناوچەكە لە جموجۆڵی بەردەوامدان هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە ئاشکرا نەكراوە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە گەڕانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر شەنگالدا زیادبوە.

هاوبەشی :