تەرمی ژنێکی خێزانداری دانیشتووی شاری هەولێر،تەمەنی ٢٩ ساڵ لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە،

7
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی فێبریوەری تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر پردی نێوان خەبات-کەلەکەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

لەبارەی ناسنامەی ژنەکەوە سەرچاوەیەک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە کە ئەو ژنە دانیشتووی شاری هەولێرە،تەمەنی ٢٩ ساڵە و خێزاندارە.

سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی خەبات، پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووه: دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی خۆکوژی دا لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تەڕمی ژنەکە بدۆزنەوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشی دادی هەولێرە.

هاوبەشی :