کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران: ژیانی وریشە مورادی پەخشان عزیزی و شەریفە محەمەدی لە مەترسیدایە.

8
0
هاوبەشی :

 

ئاریان. تیڤی

کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران ئەمرۆ بەدەرکردنی نامەیەک رایگەیاند: ژیانی وریشە مورادی پەخشان عزیزی و شەریفە محەمەدی لە مەترسیدایە.

کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران وێرای شەرمەزارکردنی سەپاندنی دوبارەی سزای سێدارە بەسەر ژنە چالاکوانی کرێکاری شەریفە محەمەدی لە زیندانی لاکانی رەشت رایگەیاند: “هەر ئێستا ٣ ژنە چالاکوانی سیاسی بەناوەکانی پەخشان عەزیزی چالاکوانی کۆمەڵایەتی، وریشە مورادی چالاکوانی سیاسی و شەریفە محەمەدی چالاکوانی کرێکاری مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.”

هادی قائمی بەرپرسی ئەو کەمپەینە دەڵێ: سزای سێدارە لە ئێران لەسەر هیچ بنەمایەکی یاسای نییە و تەنها بەفەرمانی بەرپرسانی باڵای رژیم بۆ ترساندنی کۆمەڵگا بەکار دەهێنرێت و دەشڵێ: بۆ پاراستنی ژیانی ئەو ژنە تێکۆشەرانەش پێوستە دەستبەجێ هەنگاو هڵێندرێتەوە.

داواش بەتایبەت لە بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان مای ساتۆ، چاودێرانی مافی مرۆڤی ئەوروپا و جیهانی دەکات، بۆ رزگاری ژیانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران دەستبەجێ پێوەندی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ڕژێمی ئێران بگرن.

هاوبەشی :