گەریلاکانی ئازادیی لە چیای کورەژارۆی زاپ، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا و بنكەیەكی سەربازیان كۆنتڕۆڵ كرد

10
0
هاوبەشی :

درەنگانی شەوی ڕابردوو شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی و سوپای تورکیای داگیرکەر لە سنووری شارۆچکەکانی دێرەلوک و شیلادزێی سەر بە ئامێدی لە هەرێمی زاپ ڕوویدا، لە ئەنجامدا گەریلاكان مۆڵگەی داگیركەری توركیایان كۆنتڕۆڵ كردو تەواوی داگیركەرەكانی ناو مۆڵگەكەیان تەفروتونا كرد ئەوەی كوژرا كوژرا، بریندارەكانیش لە شاخ خۆیان هەڵدایە خوارەوە و تەرمەكانیان دیار نین٠

بەپێی سەرچاوەکە، گەریلاکانی ئازادیی لە ئێوارەی ٢٠ـی شووبات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژاڕۆی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجام دا.

ڕاگەیاندراوە کە چەندین سەربازی داگیرکەری سزادراون کە ئەفسەریشیان تێدایە و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکیشدا گیراوە.

دوای چالاكیەكە ناوچەکە لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوەوە بە قورسی بۆردوومان کرا. بەهۆی سەختی بۆردوومانەکانەوە پەنجەرەی چەند ماڵێک لە گوندەکانی گوهەرزێ و باڤێ شکاوە

بەڵام ئەمڕۆ هەینی ٢١ \ ٣ \ ٢٠٢٥ چەتەكانی پەدەكە و ماڵی بارزانی بۆ دڵدانەوەی داگیركەری تورك لە گوندی گۆهەرزی چەتەکانی پارتی، تەقە لەگەریلا دەکەن، ٣ گەریلا شەهید دەکەن و دەیانەوێت تەرمەكان تەسلیم سوپای داگیرکەر بکەنەوە.

هاوبەشی :