هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ڕاگەیاند کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون و گوتی: “بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان و هێنانەئارای ئازادی بەشێوەیەکی فیدایانە تێکۆشان.”
ڕاگەیاندراوی شەهید
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
“لە ڕاگەیاندراوەکەی ٩ی شوباتی ٢٠٢٥ماندا ڕامانگەیاند هاوڕێیانمان زیلان و دەلال لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا لە دژی ئۆپەراسیۆنەکان بەشێوەی فیدایانە بەرەنگار بوونەوە و بۆئەوەی بە زیندوێتی نەکەونە دەستی دووژمن خۆیان تەقاندەوە و شەهید بوون.
هاڕێیانمان زیلان و دەلال وەک ناوی خۆیان، وەک خوداوەندی ئازادی هاوڕێ زیلان-زەینەب کناجی و دەلال-هولیا ئەرۆگلو بوونە گیانبەخشی ئازادی ژنان، گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکە. ئەڤیندارانی ژیانی ئازاد هاوڕێیانمان زیلان و دەلال بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان و پێکێهێنانی ئازادی بە شێوەیەکی فیدایانە تیکۆشان. بۆ ژیانی ئازاد بە دڵسۆزییەوە ڕوویان لە چیا کرد، هەموو جۆرە سەختییەکانیان لەپێش خۆ ڕاماڵی و لەگەڵ هەموو سەختی و کەم دەرفەتییەکاندا بەرخۆدانیان کرد. شەڕڤانانی قارەمانی یەژا ستار و میلیتانی فیدایی ئاپۆیی بە بوێری، بە بەشداربوون، هەڵوێست و پێرفۆرمانسی خۆیانەوە سەرکەوتنی مەزنیان لە چالاکیەکانییاندا بەدەستهێنا. هاوڕێیانمان کە هەریەکەیان ڕۆڵەی هەڵبژێردراوی جوانی گەلەکەمان و مرۆڤایەتی بوون، لە هەر دەڤەرێک کە لێی بووبێتن تێکۆشانیان کرد. بە هەڵویستەکانیانەوە هێزیان دایە هاوڕێیانیان و پێشەنگایەتییان کرد و بەشێوەیەکی بێ ترس تێکۆشان. پێوانەکانی ژنی ئازاد، روحی فیدای، هونەری گەریلا لە کەسێتی خۆیاندا پێکهێنا و لە نێو هاوڕێیانیاندا بوونە جێگەی خۆشەویستی و شکۆ. لەو کاتەی لەگەڵ دووژمندا ڕوبەڕوبوونەوە بە بوێری و توڕەیەکی زۆرەوە گورزی قورسیان لێ دان. کاتێک کە کۆڵۆنیالی، نۆکەری و خیانەت یەکیان گرت، هەوڵیاندا هەموو پارچە بکەن، نیشانی دۆست و دووژمنیان دا کە میلیتانی فیدایی ئاپۆیی و ژنانی ئازادی کورد هیچ کاتێک تەسلیم نابێ. بۆ ئەمەش بە شێوەیەکی بوێرانە شەڕییان کرد بە بۆمبەکانی خۆیان کۆتاییان بە خۆیان هێنا، شکۆی خۆیان پاراست و شەهید بوون.
هاوڕێیانمان زیلان و دەلال بەم هەڵوێستە شکۆدار و فیدایانەیانەوە بوونە پاساوی بڵندکردنەوەی تێکۆشانمان، بەڵێن دەدەین بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانیان دەگەیەنین بە سەرکەووتن. لەسەر ئەم بنەمایە سەرساغی دەکەین لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێیانی شەهیدمان، لە گەلی جۆلەمێرگ و گەلانی ڕۆژئاوا و تەواوی گەلی کوردی وڵاتپارێزمان.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: زیلان بۆتان
ناو و پاشناو: زیلان گولەر
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک – باوک: تولی – سولەیمان
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / حەفتانین.
****
ناسناو: دەلال بۆتان
ناو و پاشناو: دەلال بۆتان
شوێنی لە دایکبوون: دەرباسیە
ناوی دایک – باوک: ئەحلام – ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / حەفتانین.”