لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ عیراق دژی حەشارگەیەکی چەتەکانی داعش حەوت چەتەیان لێ کوژرا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەمە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی كردەوە، “دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیانراوی پێشوویان سەبارەت بە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئێف ١٦، کە لە ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کرایە سەر حەشارگەیەکی چەتەکانی دا،*عــ.،.ــش لە ناوچەی زەرکە لە سەلاحەدین، كە گرووپێكی چەكدارانی دا،*عــ.،.ــش بە ئامانج گیران و حەوت چەتەیان لێ کوژرا.
ئاماژەی بەوەش كرد، دوای هه‌وڵی ته‌كنیكی، به‌دواداچوون و پشكنینی زانیاری، هەروەها ئه‌نجامدانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمی حەوت كوژراوه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازییه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی ته‌كنیكی و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه كه سێ سەركردەی گرنگی تیرۆریسته‌كان كوژراون.
بەگوێرەی ڕاگەیانراوەکە، ئەو سەرکردانەی کوژراون بریتین لە؛ دەحام محەمەد علێوی ناسراو بە (ئەبو سەعید ئەلدەندوسی) کە والیی کەرکووک بوە و بەرپرسی هێرشە تیرۆریستیەکان بووە بۆ سەر هاوڵاتیان و کردەی تیرۆری لە دۆڵی چای لە چیای حەمرین و حەویجە.
ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە والی كەركووكی دا،*عــ.،.ــش هەر یەكە لە؛ شهحازه عه‌لاوی ساڵح مهكهنی (ئه‌بو عیسا)، به‌رپرسی كه‌رتی حه‌مرینی داعش و ڕه‌بیع بهتوش، یه‌كێك له چەکدارە پلەباڵاکانی دا،*عــ.،.ــش لەناو كوژراوەكاندان.