کۆردیناسیۆنی یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک-یەردە لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت “لە هێرشی ٢٧ـی کانوونی دووەمی چوارقوڕنەدا ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلو شەهیدبوو”.

5
0
هاوبەشی :

کۆردیناسیۆنی یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک-یەردە لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت “لە هێرشی ٢٧ـی کانوونی دووەمی چوارقوڕنەدا ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلو شەهیدبوو”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی یەردە:

لە هێرشی ٢٧ـی کانوونی دووەمدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامی دا، هاوڕێی بەڕێزمان “عەزیز کۆیلوئۆغلو” شەهید بوو. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی، هەموو کادرەکانی ڕاگەیاندن و گەلەکەمان دەکەین. دووبارە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێ عەزیز بەرزتر دەکەینەوە و سەرکەوتنی پێ دەبەخشین.

بێگومان، هاوڕێ عەزیز لەبەر ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی داگیرکەر و قڕکەری ئاشکرا دەکرد، لەم چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەنووسێکی باش و میلیتانێكی ئازادیی بوو و لەبەر خۆشەویستی نیشتیمان کرایە ئامانج و شەهیدکرا. ئەوانەی کە لە پێنووس و وتەکانی هاوڕێ عەزیز ناڕەحەت بوون، بە شێوەیەکی ترسنۆکانە هێرشیان کردە سەری، بەم شێوەیە ویستیان دەنگی ڕاستی بێدەنگ بکەن. بەڵام دەبێت بزانن کە هاوڕێ عەزیز وەک ئەوانەی پێش خۆی بە لەبەرچاوگرتنی باجەکەی بەشداری ئەم کاروانە بوو، لە هەر ساتێکدا وەک میلیتانێکی دۆزی ئازادی جووڵاوەتەوە و ئەم ئاڵایەی بە شێوەیەکی بەهێز ڕادەستی ئێمە کردووە. هەڵوێستی هاوڕێ عەزیز کە سەری بۆ دوژمن نەنواندووە، هەڵوێستی هەموو هاوڕێ گەنجەکانییەتی. ئەم هێرشە نەیتوانی هاوڕێ عەزیز پاشگەز بکاتەوە و ناتوانێت ئێمەش پاشگەز بکاتەوە. بە پێچەوانەوە، ئارەزووی تێکۆشانمان گەورەتر دەکات.

هاوڕێ عەزیز لە ساڵی ١٩٧٦ لە ئامەد کە هێمای ئیرادەی ئازادی گەلەکەمانە، لە دایک بووە. لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە و لە تەمەنێکی بچووکدا ڕاستی دوژمنی فاشیست-داگیرکەر-قڕکەری ناسیوە. لە بەرامبەر ئەمەدا بە هەموو شێوەیەک لە ناو تێکۆشان و بەرخۆداندا بوو. لە سەرەتای ساڵەکانی ٢٠٠٠ـدا لە ڕاگەیاندنی ئازاددا جێی خۆی گرت و لە پەیامنێری-کامێرامانییەوە هەتا سەرنووسەری، بەڕێوەبەری هەواڵ و بەڕێوەبەری گشتی وەشان لە هەموو کارێکی ڕاگەیاندندا بەشداریی کرد. هاوڕێ عەزیز لەم ئەرکانەیدا بووە خاوەنی هەڵوێستێکی نموونەیی و هاوبەشکردن و پەروەردەکردنی هاوڕێکانی کردبووە فەلسەفەی ژیانی. بە قورسایی ژیانی و ڕووخۆشییەوە هەمیشە ڕێگای نیشان دەدا بە هاوڕێکانی. هاوڕێ عەزیز هەمیشە پێشەنگایەتی کرد و هەمیشە عاشقی گەل بوو. بۆ کەلتووری گەلە دێرینەکەمان تێکۆشانی کرد. باوەڕمان وایە وەک هاوڕێ عەزیز، ئەوانەش کە هاوڕێ عەزیز پەروەردەی کردن وەڵامی پێویست دەدەنەوە بە دوژمنی بێبەش لە هەموو جۆرە ئەخلاق و بەهای مرۆڤایەتی و داهاتووی ئازادمان دەخەنە ژێر گەرەنتییەوە.

هاوڕێ عەزیز لە هەولێرەوە تا سلێمانی و کەرکووک، لەوێوە تا مەخموور و هەموو شوێنەکانی باشووری کوردستان تێکۆشانی بەڕێوە برد. دیسان لە دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە تا عەفرین لە هەموو شوێنێک و لە هەموو ئاستێکدا کاری ڕاگەیاندن و چاپەمەنی بەڕێوە برد. هاوڕێ عەزیز تەنها نەینووسی، بەڵکو بە هەمان ڕادە قسەی کرد و بۆ ئاشکراکردنی دوژمنی داگیرکەر-لەناوبەر هەموو دەرفەتەکانی بەکارهێنا. هاوڕێکەمان کە لە کاری ڕۆژنامە، ئاژانس، تەلەڤزیۆن و لە کۆتاییشدا میدیای دیجیتاڵدا چالاکانە کاری کردووە، هەمیشە باسی گرنگی کاری ڕاگەیاندنی کردووە و لە تێکۆشانی دژی دوژمندا ڕۆڵی دیاریکەری ئەم بوارەی دەرخستووە.

بێگومان قەڵەمی هاوڕێ عەزیز لە زەوی نامێنێتەوە و دەنگ و وتەکانی زیاتر بڵاودەبێتەوە. ئەو بەهایانەی تێکۆشانە کە هاوڕێ عەزیز بەجێی هێشتووە، لەلایەن هەموو کادیرێکی ڕاگەیاندنەوە بەرفراوانتر دەکرێت و دەبێتە هەوێنی داهاتووی ئازادی گەلەکەمان. واتە، ژیانی ئازاد لە بنەمای پابەندبوون بە ئامانجی هاوڕێیان واتادار دەبێت و دروست دەبێت.

نەریتی ڕاگەیاندن کە لە مەزڵوومان، گوربەتەلییان، ئاپۆ موسایان سەرچاوەی دەگرت و بە سەید، کاروان، ڕۆسیدا، گوڵستان، هێرۆ، نازم و جیهانان بە بڕیاردارییەوە بەردەوام بوو، بە شەهیدبوونی هاوڕێ عەزیز بەهێزتر بوو و نەشکانی ئەم نەریتە جارێکی تر سەلمێنرا.

دوژمنی فاشیست هەرچی بکات، پەنا بۆ هەر ڕێگایەکی نامرۆیی ببات، ئەنجام وەرناگرێت. هێزی ئەو بەشی ئەوە ناکات ڕاستی لە تاریکیدا بتوێنێتەوە. ڕاگەیاندنی ئازاد، وەک دوێنێ ئەمڕۆش وەک عەزیز، لە عەزیزان و شەهیدانی کە ئەم نەریتەیان دروستکردووە فێر دەبێت و بە کارکردنی زیاترەوە ئەم نەریتە بە سەرکەوتن تاجدار دەکات.

بەم بۆنەیەوە جارێکی تر سەری بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێ عەزیز، هەموو ئەندامانی یەرەدە و گەلەکەمان ساغ بێت. بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانمان بەرزتر دەکەین.

هاوبەشی :