ئەمرۆ گەلێک شوێنی باشوری كوردستان لەلایەن فڕۆکەو تۆپخانەکانی سوپای تورک تۆپباران کرا
ئەمرۆ هەینی ٧ شوباتی ٢٠٢٥ گەلێک شوێن لەلایەن فڕۆکەو تۆپخانەکانی سوپای تورک تۆپباران کرا هەندێك شوێن بۆ جاری یەکەم بوو کراونەتە ئامانج، ئاقاری گوندی هلۆرا نزیک لە ناحیەی شێلادزێ و گۆندەکانی هەڤنکا و پیروزانا لە سنۆری قەزای ئامێدی.
لەلایەکی ترەوە بە درێژی ئەمڕۆ هەر چوار گوندی (مژێ و سپیدارێ و گێرگاش کەڤنە مژێ) لە بناری چیای گارە تۆپباران و بۆردومانکران.