یەرەكە: هێرش و پەلامارە ئاسمانییەکەی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی ئاسوس هیچ زەرەر و زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

7
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە، سەبارەت بە هێرش و پەلامارە ئاسمانییەکەی دوێنێی پێنجشەممە ٦ \ ٢ \ ٢٠٢٥ ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی ئاسوس ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە: “لە ڕێکەوتی ٦ فێبریە بەرامبەر بە ١٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵ کاتژمێر ١١ی پێش‌نیوەڕۆ سوپای داگیرکەری تورکیا، ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر هەرێمی ئاسۆسی بۆردوومان کرد. وێرای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە، رایدەگەینین کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هیچ زەرەر و زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.”

هاوبەشی :