ناسنامەی دوو شەهید لە ئەنجامی بۆردوومانێکدا ڕاگەیەندرا
کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، ئەندامی پەیەدە دلاوەر عەرەبۆ و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هێڤا عەرەبۆ، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.
کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، ئەندامێکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بەناوی هۆگر دربەسی (دلاوەر عەرەبۆ) و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سالیحە ڤیان (هێڤا عەرەبۆ)، شەهید بوون..
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دلاوەر عەبدولقادر عەرەبۆ خەڵکی شاری دربەسی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی ١٩٩٠ هاتووەتە دنیاوە، هەروەها هێڤا عەرەبۆش خەڵکی هەمان شارە و لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی دەلیک لەدایک بووە.