ئەمڕۆ خەڵكی سنوری سلێمانی بە بەشداری ئازادیخوازان و خەڵكی كوردستان خۆپیشاندانێكی بەرفراوانیان بەڕێوە برد دژی دەسەڵاتی تاڵانچی و گەندەڵی كوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ پشتگیری مانگرتوان مامۆستایان و فەرمانبەران و بە بەشداریەكی بەرفراوانی خەڵكی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێكی گەورەی بەڕێوە برد، خۆپیشاندەكە لە باخی مەلیك مەحمودەوە دەستی پێكرد تاكوو شۆێنی مانگرتوەكان لەبەردەم خێمەی شكۆ لەبەردەم بینای بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە سلێمانی، خێمەی مانگرتوان دژی دەسەڵاتی تاڵانچی و گەندەلی بە نا وكورد هەڵدرا و كۆمەڵێك مامۆستای مووچە خوراو دەستیان بە مانگرتن كرد بۆ گەڕانەوەی مافەكانی خەڵكی كوردستان شكۆی تاك بە تاكی خەڵكەكەی كە دەسەڵاتی تاڵانچی بەناو كورد دەستی بەسەردا گرتوە
لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی دەستپێكرد و لە ئێستادا بەڕێپێوان بە رێكەوتوون بۆلای خێمەی مانگرتوان.