غالب محمد: بڕوا بە درۆكانی پارتی مەكەن كە دەڵێن سكاڵاكەمان لە دادگای كەرخ كردوە بەسە درۆكردن …

12
0
هاوبەشی :

 

بڕوا بە درۆكانی پارتی مەكەن كە دەڵێن سكاڵاكەمان لە دادگای كەرخ كردوە! ئیتر نەوت لای خۆمانەو هەموو ئەو قسانەكراون كە نەوت نایاساییە ڕاست نەبوو !!
هەر بۆ زانیاریتان بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بڕیاریكی باتە و هەموو دەسەڵاتێكی لە هەڕێم وەرگرتۆتەوە و یاسای نەوت و غازی هەرێمیش بە نادەستوری لە قەڵەم دەدات و كاری پێ ناكرێت هەر بۆ زانیاریتان نەك دادگای كەرخ بەڵكو هەموو دونیا ناتوانێت ئەو بڕیارەی داگای فیدڕاڵی چاك بكات بۆ قازانجی

پارتی …ئەویش بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیە

بەپێی بڕیاری دادگاکە؛
1. یاسای نەوت و غازی هه‌رێم، ژماره‌ 22ی ساڵی 2007 نادەستوورییەو پێچه‌وانه‌ی ماده‌ ده‌ستووریه‌كانی (110، 111، 112، 115، 121 و 130)ە.
2. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە ڕاده‌ستكردنی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ریهێناون، به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.
3. ماف دراوە بە سکاڵاکار بەدواداچوون بكات بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی كە حكومەتی هەرێم‌ لەگەڵ لایەنە دەرەكی‌و دەوڵەت‌و كۆمپانیاكان سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوت‌ و دەرهێنانی‌و هەناردەكردن‌و فرۆشتنی ئیمزای كردووە.
4. بڕیارەکە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات ڕێگە بە وەزارەتی نه‌وتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی به‌ هه‌موو گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌وتیدا بچنه‌وه‌، بۆ وردبینی و دیاریكردنی پابه‌ندییه‌ داراییه‌كان كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، دواتریش له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی فیدرالی دیاریده‌كرێت.

هاوبەشی :