کۆڵبەرێک کە بە گولـلەی چەکدارانی رژیمی ئێران گیانی لە دەست دابوو تەرمەکەی بینرایەوە

9
0
هاوبەشی :

Screenshot

 

لە دەڤەری مەریوان تەرمی کۆڵبەرێک دۆزرایەوە کە بە گولـلەی چەکدارانی رژیمی ئێران گیانی لەدەست دابوو دۆزرایە.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی ڕژیمی ئیران ئیوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، لە ناوچەی سنووریی هەنجیرانی مەریوان بە چەکی کڵاشنیکۆڤ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوو.

ماوەی سێ رۆژ بوو خەڵکی دەڤەرەکە بە دوای ئەو کۆڵبەرەدا دەگەڕان، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە. زانرا بوو کە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

مەهیار سەفەری تەمەنی ٢١ ساڵان و خەڵکی گوندی زیویە سەر شاری کامێران بوو.

هاوبەشی :