‎قەیوم بەسەر شارەوانی سێرتدا سەپێندرا

13
0
هاوبەشی :

 

دوێنێ لە پێنجەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد، دانیشتنی دادگایی سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی بەڕێوەچوو، دادگا بە بیانووی “ئەندامبوون لە ڕێکخستن” سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند، دوای ڕاگەیاندنی سزاکە، پۆلیس هەلێکوتایەسەر شارەوانییەکە و گەمارۆی دا، پاشان بە هاوسەرۆکی شارەوانییەکەیان ڕاگەیاند کە قەیووم لە جێگەی دانراوە.

دواتر وەزارەتی ناوخۆی ڕژێمی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، کەمال قزلکایا، پارێزگاری سیرت وەک قەیووم دانراوە.

دوای دانانی قەیووم ڕژێم ئاڵای دەوڵەتی تورکی لەسەر شارەوانییەکە هەڵکرد و گەلیش دژی دانانی قەیووم ڕوویان لە بەردەم شارەوانییەکە کرد.

هاوبەشی :