بەسێ هۆزات: دەبێت هەلومەرجی کارکردن، تەندروستی، سەلامەتی و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت

12
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات جەختی لەوەکردەوە تا هەلومەرجی سەلامەتی، تەندروستی، ژیانی ئازاد و کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ نەڕەخسێندرێت ئەوا ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و گوتی، لەم بابەتەدا دەبێت هەنگاو هەڵگیرێت.

بەسێ هۆزات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەشداری بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤییدا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەی دوای دیدارەکانی ئیمراڵی کرد.

بەسێ هۆزات هۆزات دەستنیشانیکرد تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە نەنرێنراوە و گوتی: “بۆ هێنانەئارایی پرۆسەکە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتایهاتنی شەڕی ئێستا ئەو شتەی پێویستە لاببرێت گۆشەگیرییە. دەبێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرجی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردنی بڕەخسێندرێت.”

بەسێ هۆزات باسی لەوەکرد بەبێ هەڵگرتنی ئەو هەنگاوانە هیچ ئیمکانێک نییە ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، کاربکات و بانگەوازی لە کۆمەڵگە بکات و ئەمەی گوت: “لە باردۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی داوایەکی ئاوا لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چۆن داوایەکی لەم شێوەیە دەکرێت!، چۆن دەتوانێ بە کراوەیی بانگ لە ڕای گشتی بکات؟ لە بارودۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا ئەمە نەکردەنییە.”

بەسێ هۆزات نمونەی ماندێلای هێنایەوە و ئاوا بەردەوام بوو: “ماندێلا لە کام پرۆسەدا ڕۆڵی گێڕا؟ لە ئەفریقای باشوور پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری چۆن پێش کەوت؟ بێگومان بە گۆڕینی هەلومەرجی ماندێلا هاتە ئاراوە. هەلومەرجی کارکردن و ژیانی ئازادی درا بە ماندێلا، لەگەڵ هەموو کەسێکدا پەیوەندی دانا، دیداری کرد، گفتوگۆی کرد و ڕوانگەی خۆی هاوبەش کرد، بانگەوازی خۆی کرد و پەیامی خۆی گەیاند بە هەموو کەسێک. هەموو ئەمانە دوای ڕەخساندنی هەلومەرجەکان بوو.”

هەڵسەنگاندنەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات وەهایە:

“لە دوایی دووەم دیدرای ئیمراڵی شاندەکە بۆ هاوبەشکردن و گەیاندنی پەیام و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ کاری گرنگییان کرد. پەیامەکانی بەربنەمای ئەو کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنانە ئەرێنی بوون. لەم ڕەهەندەوە لە ناو کۆمەڵگەی تورکیا، لە ناو کوردان، لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، هەتا لە ناو هەموو گەلان و بەشەکانی دیموکراتیکییدا ژینگەیەکی ئەرێنی ئافرێندرا. بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی ئاشتیانەی بە شکۆ و مانادار بکەوێتەوە، چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایهێنانی شەڕی قڕکاری بەڕاستی دۆخێکی ئەرێنی هاتەئاراوە.

بەڵام لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە ئەو نزیکایەتییە نیشان نەدراوە کە ئەم ژینگەیە بەهێزتربکات، وە بەڕاستی پشتگیری بداتە ئەم پەیامانەی ڕێبەر ئاپۆ و بە مانایەیی ئەم هەست و ڕامانە خۆشبینانە لە ناو گەلی کورد، ڕای گشتی دیموکراتیک و گەلدا بە‌‌هێزتر بکات.

هێشتا هەنگاوێکی ڕوون نییە. لە بواری پێشکەوتنی پرۆسە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتایهێنانی ئەم شەڕە ئەو شتە بنەڕەتییەی کە پێویستە بکرێت بێگومان لابردن و هەڵگرتنی گۆشەگییرییە. دەبێب هەلومەرجی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردن بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت…

لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت هیچ بانگێک بکات

تا ئەم هەلومەرجانە نەڕەخسێندرێت، هیچ ئیمکانێکی نییە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵی خۆی هەستێت، بە ئازادانە کاربکات، بانگ لە کۆمەڵگە بکات، پەیامی و بانگەوازی لە کوردان بکات. بۆمەگەر گۆڕانکاری بەسەر بارودخۆی ڕێبەر ئاپۆدا هێنراوە، مەگەر گۆشەگیری لابراوە تا ڕێبەر ئاپۆ بە ئاسودەی بانگ لە ڕای گشتی و کوردان بکات، باس لە ڕوانگەکانی خۆی بکات؟ پارێزەر، بنەماڵە، سیاسەتەمەدار، چەندان کەس هەن کە دەیانەوێت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەبێت، چەندان لایەنی مەدەنی و ڕێکخراوەی هەیە ئەو خواستەیان هەیە. بۆ مەگەر دەتوانێ لەگەڵ هەموو ئەمانەدا پەیوەندی دانێ، ڕاو و ڕانگەی خۆی بگەیەنێت، هەڵسەنگاندن بکات، پەیامەکانی بدات و بیگەیەنێت، داخۆ هەلومەرجەکان ڕەخسێندراون؟ بێگومان نەخێر.

بۆ مەگەر لە بارودۆخی گۆشەگییردا ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هیچ بانگێک بکات؟ بۆ مەگەر بانگێک لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیرییدا بکرێت ڕەوایەتی هەیە؟ بەڕاستی لە بارودۆخی گۆشەگیریدا بانگ و پەیامێک کە دەیکات مەگەر حوکمێکی هەیە؟ بەڕاستی هیچ ئیمکانێکی ئەمە نییە. لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی بانگەوازییەک لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چۆن چاوەڕوانی بانگەوازی کردنی لێ دەکرێت، چۆن لێ داوادەکرێت و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە بە شێوەیەکی کراوە بانگەوازی لە گەل بکات؟ لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا هیچ ئیمکانێکی ئەمە نییە.

لە دونیادا نموونەی ئەمە نییە. ماندێلا ڕۆڵی لە کام پرۆسەکاندا هەبووە؟ پرۆسەی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە باشووری ئەفریقا چۆن پەرەی سەند؟ ئەمەش بە گۆڕینی بارودۆخی ماندێلا ئەنجامدرا. ماندێلا ئەو مەرجەی پێدرا کە بە ئازادی بژی و کار بکات. لەگەڵ هەمووان پەیوەندی دادەنا، کۆدەبووەوە و گفتوگۆی دەکرد و بۆچوونەکانی خۆی هاوبەش دەکرد. پەیوەندییەکانی دەکرد و پەیامەکانی دەگەیاندە هەمووان. هەموو ئەمانە دوای هەڵگرتنی مەرجەکانی گۆشەگیری ڕوویدا. لە هەموو شوێنێکی دونیا بەو شێوەیە. هەموو نموونەکان بەم شێوەیەن. ئێستاش گۆشەگیرییەکی زۆر توند بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێندرێت، گۆشەگیرییەکی ڕەها، سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆ ماوەی ٢٥-٢٦ ساڵ بەردەوام دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆدا ڕووبدات، گۆشەگیرییەکی زۆر سەخت بەڕێوەدەبرێت، هەلومەرجی ژیانی ئازاد و کارکردن ناڕەخسێنن و لە چاوەڕوانی بانگەوازیدانی ڕێبەر ئاپۆدان.

چاوەڕوانی پەیام و بانگەوازیین لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەم چاوەڕوانییە کەموکوڕ و نا تەندرووستە. بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد کار بکات، پەیام بدات بە هەموو کەسێک، بێگومان بە تەڤگەرەیشمانەوە، دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت. پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لا ببرێت. پێویستییەکانی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردن بڕەخسێندرێت.

گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتییە و پێشێلکردنی یاسایە

نەک تەنها هەموار و گۆڕانکاری یاسایی بکرێت، بەڵکو دەبێت فەرمی بێت. بۆیە دەبێت یاسایەک لە پەڕلەماندا تێپەڕبکرێت. دەبێت یاساکە لە پەڕلەمانەوە دەربچوێنرێت. دەبێت بە فەرمی گۆشەگیری هەڵبگیرێت. دەبێت بە یاسا ئەمە پەسەند بکرێت.

ماوەی ٢٥ی ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە. بە گوێرەی دادگا و هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکان دەبێت ڕێبەر ئاپۆ سود لە ‘مافی هیوا’ وەربگرێت. دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت و ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادانە بەبدرێت. دەبێت بە ئازادانە کارەکانی بکات. دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت. یاسا نێونەتەوەییەکان ئەمە دەڵێن. کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا لەم چوارچێوەیەدا بڕیارگەلێکی دا. بۆ گۆڕانکاری یاسایی ماوەی ساڵێک دەرفەتی داوە بە تورکیا. بێگومان ئەمە بەربنەمای تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جیهانییە.

لەم قۆناغەدا ئەم شتانە نەکراوە، هەموو شتێکیش لە ڕێبەر ئاپۆ داوا دەکەن. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. نابێت مافە بنەڕەتییە یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ببێتە بابەتی سەودایکردن. پێش ئەوەی داوای شتێک لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن دەبێت لە پەڕلەمانەدا یاسا دەربچوێنرێت.

گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتییە. پێشێلکردنی یاسایە. تورکیا بە سیستەمی گۆشەگیری هەموو ئەو پەیمانە نێونەتەوەییانەی پێشلکردووە کە واژۆی لەسەر کردوون. لێپرسینەوەی تۆڵەکاری دەکرێت. ئەمە تاوانە، ئەمە کۆمەڵکوژیی یاساییە. ئەم تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. دەبێت دەستبەجێ کۆتای بەمانە بهێنێت.

مافە بنەڕەتییە یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەنە بابەتی سەودای و مزایەدەی سیاسی. دەربارەی ئەمە دەبێت دەستبەجێ پەڕلەمان دانیشێت و یاسایەک دەرچوێنێت. دەبێت یاسا مافدارییەکان دەربچوێندرێت. دەبێت هەلومەرجی ژیانی ئازاد و کارکردنی بڕەخسێندرێت. گەر شتەکان بەم شێوەیە بێت دەستپێشخەریەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام گیردەبێت. ئەمە گرنگە.

بەڕاسی لەم ڕووەوە دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت. ڕوونە دەسەڵاتداری ئێستا و تایبەت ئاکەپە لەناو هەڵودانێکی سەختدایە بۆ بەتاڵکردنەوە، وە بۆ ئیسغلال کردنی ئەم دەستپێشخەرییەی ڕێبەر ئاپۆ. ئەو نمونەی لە ئێستادا لە ناو کوردان و لایەنە دیموکراتیکەکانی تورکیادا مشتومڕی لەسەر دەکرێت ئەمەیە. گومانێکی زۆر لە سیاسەتی ئێستای دەسەڵاتداری ئێستا هەیە. دەڵێن گوایە ئاکەپە بە کردنەوەی دەرگای بەردەم چاوپێکەوتن، دۆخێکی ئاوا دەئافرێنێ و بە دوای هەندێک حساباتەوەیە. یەک، هەرخۆی هەڵمەتی ئازادی جیهانی، بەرخۆدانی گەریلا و گەل هەر بەڕاستی تەنگی بەم دەسەڵاتدارییە هەڵچنییوە. لە دەرەوە و ناوەوەدا تەنگاتاو بون و لە داڕووخانێکی جدی دایە. لەو لاشەوە پێشهاتە هەرێمییەکانی هاتووەتەسەر. کە ترس و نیگەرانییەکەی بۆ دەسەڵاتی ئێستا و دەوڵەتی تورک درووستکردووە. ترسی لە دەستدانی دەسەڵاتی زۆر زیاد بووە. بە هۆکاری هەموو ئەمانە، درووستبوونی چالاکی دەوڵەمەند و چالاکییەکانی گەریلا کاریگەری و کاریگەی لەسەر ئەم پرۆسەیە دروستەکات و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات زیاتر دەکات و تەنگەتاوتری دەکات. داخۆ بۆئەوەی ڕێگە لە چالاکییەکان بگرێت کەوتوەتە هەوڵدانێکی ئاواوە؟ بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی، هەڵمەتی ئازادی جیهانی تەنگەژەیەکی زۆر جدی درووست کرد. داخۆ بۆ لاوازکردنی ئەو چالاکییانە کەوتووەتە نێو نزیکایەتییەکی لەم جۆرە؟

شتێکی دیکە؛ لەم قۆناغەدا لە شکستی گەورەدا بوو. داخۆ بۆ شاردەنەوەی ئەم شکستانەی کەوتووەتە نێو هەوڵدانێکی لەم شێوەیە؟ هەربۆیە میدیای دەسەڵات شەڕێکی تایبەتی دەروونی سەخت بەڕیوەدەبات، هەوڵدەدات هەموو کەسێک فرێو بدات؛ پەکەکە کۆتایی هاتووە، دەبێت تەسلیم بێت، یان دەکوژێن، یان دەنێژرێت… بە پڕوپاگەندەنی لەم جۆرە هەوڵدەدەن دۆخەکە بخەنە خزمەتی خۆیانەوە، پەکەکە کۆتایی هاتووە، کورد شکستی خواردووە و بەم شێوەیە شکستی خۆیان دەشارنەوە و دیسان خۆیان بەهێز بکەنەوە؟ موجامەلەی لەم شێوەیە دەکەن؟

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە گێڕانی یارییەکی دوو سەرەدان

لە لایەکەوە ئایە هەوڵدەدات ئۆپۆزسیۆن بخاتە دژی کوردان، ئاڵۆزی و پێکدادانەکان قوڵتربکاتەوە، پەرە بە دژایەتییەکان بدات؟ وەک ئەوەی کورد لەگەڵ ئاکەپەدا هاوڕابێت؟ ئایە جارێکی تر لە دەسەڵات نزیک دەبنەوە؟ لەم بابەتەدا هەوڵدەدات سەلێشێوان درووستببێت، گومان و نیگەرانییەکان لە نێو سیستەمدا بەرانبەر بە ئۆپۆزسیۆن درووستکات، بە تایبەت نزیکبوونەوەی جەماوەری جەهەپە و دەم پارتی، هاودەنگی لە دژی سیاسەتەکانی قەیوم، هاوپشتی شارەکان و هەڵوێستی سیاسی تێک بدات؟ لەم بابەتەدا کە ئۆپۆزسیۆن بە تەواوەتی دابەش بکات، بە یەک بەرد، کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بە تەواوەتی دابڕێنیت و هەموو ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بکەنە دژبەری ئەم هێزە، بە ئامانجی ئەوەی دژ بەکوردان توڕەیان بکەن و ئۆپۆزسیۆن دابەش بکات، بەڕێوەدەبات. ئاخۆ لەناو هەوڵدانێکدایە کە لایەنە نەژادپەرستییە سکیولاری بکاتە دووژمنی کوردان؟ لە لایەکەوە ڕێگە لەبەردەم ئەمە دەکاتەوە، لە لایەکی دیکەوە درێژە بە هێرشە قڕکارییەکان دەدات. یارییەکی دوو لایەنەی لەم جۆرە دەگێڕێت.

هەربۆیە چۆن تەماشای دۆخەکە دەکەین ئەم دەسەڵاتدارییە جێگەی متمانە نییە، سەرلێشێوان دێنێتەئاراوە، بەم هەنگاو و نزیبوونەوەکانی بێ باوەڕیی دێنێتەئاراوە. هەموو میدیاکانی لەم کارەدایە. شەڕی تایبەت و دەروونی بە سەختییەوە بەڕێوەدەبەن.

بێگومان ئەم باسانە مانایەکیان هەیە. نابێت بە کەمی سەیربکرێن. چونکە لەم بارودۆخەی ئێستادا دەسەڵاتی ئاکەپە لەسەر بنەمای شەڕە. شەڕێکی زۆر جدییە. کاتێک مرۆڤ سەیری واقیعی سیاسەتەکانی ئێستا دەکات، ئەم حکومەتە نایەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت. بەڕاستی نایەوێت پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت. چونکە ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت شەڕ کۆتایی دێت. ئەم دەسەڵاتە چۆن ئاگاداری خۆی دەبێت؟ ئەم دەسەڵاتە لە شەڕ و ئاژاوە و قەیران پارێزراوە. خۆی لە دژایەتی دەپارێزێت. ئەگەر پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت، تورکیا ببێتە دیموکراسی، شەڕ ڕوونادات. هیچ دژایەتییەک نییە. دادپەروەری نابێت. پرسی دیموکراسی نییە. پرسی دادپەروەری لە ئارادا نییە. هیچ یاسایەک نییە. لە کوێ ئاگاداری خۆی دەبێت و خۆی دەپارێزێت؟ ئەو سەرچاوانەی کە هەیەتی کەم دەبنەوە. چونکە هەموو سیاسەتەکانی لەسەر شەڕ، قەیران، ئاژاوە بنیات ناوە، پێی وایە دەڕوخێت و شکست دەهێنێت. هەر بۆیە هەمیشە جەخت لەسەر شەڕ دەکاتەوە. دوژمنایەتی کوردان دەکات. هێرشەکانی لە هەموو شوێنێک قورستر دەکات. هەموو ڕۆژێک مرۆڤ دەستگیردەکات. درێژەدان بە هێرشی قڕکردن و لەشکرکێشی لە ڕۆژئاوای کوردستان.، لە باشووری کوردستان بەردەوامە. هەمیشە شەڕ قووڵتر دەکاتەوە. هەمیشە شەڕی تایبەت و دەروونی سەختر دەکاتەوە و بەڕێوەی دەبات.

خۆی لە کورددا سنوردار نەکردووە و ئێستا هێرش دەکاتە سەر هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا. نەک بە تەنها هێزی دیموکراتیکی، هاوکات هێرش دەکاتە سەر لیبراڵەکان. هێرش دەکاتە سەر ئۆپۆزسیۆنی سیستەمی ناوخۆ. هێرش دەکاتە سەر هەموو ئەوانەی کە دەنگ دەدەن و دژایەتی دەکەن. ئەو هونەرمەندانەی بەشداری گازی بوو یەک بە یەک دەستگیرییان دەکات. فشارێکی زۆریان لەسەر دروست دەکات. دەست بەسەر شاراوەنییەکاندا دەگرێت. ئیدی تەنیا کوردستان نەماوەتەوە ئێستا دەستی کردووە بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی جەهەپە. لەژێر ناوی گەندەڵیدا دەست بەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت. گەر دەستی بەسەردانەگرێت، ئەوا بێ حورمەتی بەو کەسانەش دەکات کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردراون. بۆیە ئەم دەسەڵاتە جێگەی باوەڕ نییە.

بەڕاستی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا هەیە. ڕوونە کە لە بەشەکانی دیکەی دەوڵەتدا نزیکایەتیییەکی هاوشێوە هەیە. هاوکات لەگەڵ دژایەتیکردنی دەسەڵات، خواستی چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد هەیە. ڕێبەرێتی هەست بەم شتە دەکات و دەیبینێت. دەیەوێت پشتیوانی و هێزیان پێبدات. بە هەموو هێزی خۆیەوە کار دەکات. لە ڕاستییدا نابێت ڕێبەرێتی بە تەنها بکرێت و پاڵشتی پرۆسەکە پێویستییە. هەرەوەها ئەو لایەنە هاوڕوانگەیەیی نێو دەوڵەت نابێت تەنها بکرێت.

لە سەردەمی ئاکەپەدا ناوبەناو ئەو جۆرە لایەنانە سەریان هەڵدا. لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیاکایەتییەکی هاوشێوە لە دەوڵەتدا پەرەی پێدرا. بەڵام ئاکەپە ئەم لایەنەی بۆ بەرژەوەندی خۆی و قازانجی دەسەڵاتەکەی قۆستەوە. ئەمەشی کردە ئامرازێکی سیاسی. ئەو نزیکایەتییەی لەناو دەوڵەتدا سەرکوت و تەسفیە کرد. هێزی لە هەموو ئەمانەوە وەرگرت.

لە ئێستاشدا بۆ هەمان چارەنووس شتێکی هاوشێوەی پرۆسەی ٢٠١٣-٢٠١٥ لە ئارادایە. بە واتایەکی تر پرۆسەکەی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بەکارهێنا. دەبێت مرۆڤ چی بکات بۆ ئەوەی ئاکەپە بەهەمان پڕۆسە تێنەپەڕێت و شکست بهێنێت؟ پێویستە پشتگیرییەکی بەهێزی پرۆسەکە بکەن. بۆیە هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان، دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، عەلەوییەکان، ژنان، گەنجان، هەموو هێزە دیموکراتییەکان، هەموو توێژە دیموکراسیەکان، هەموو باوەڕەکان، هەموو ئەو کەسانەی بەرگری لە دیموکراسی و ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی دەکەن، دەبێ بە هێزییەوە تێکۆشان بکەن و خاوەنداری لە پرۆسەکە بکەن. تێکۆشان بکەن بۆ سەرکەوتن و ئامانجگیری پرۆسەکە. دەبێت کار بکرێت و لە هەموو جێگەیەک بە سەفەربەرییەوە خاوەنداری لە پرۆسەکە بکرێت.

بۆیە ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە. لەم پرۆسەیەدا هەموو نەیاران، هەموو لایەنگرانی ئاشتی، دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی، هەموو بەشە دژبەرەکان، ئۆپۆزسیۆن هێزەکانیان یەکبخەن و پێکەوە خەبات بۆ چارەسەری دیموکراسی بکەن. پێویستە پشتگیری لە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. هێز و پاڵپشتی بەو بەشانەی دەوڵەت بدەن کە لەگەڵ پرۆسەکەدان. لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد، لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی تورکیا، پێویستە هەمووان بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن بۆ سەرکەوتن و دەرئەنجامەکانی. ئەمە زۆر گرنگە.

تا ئێستا هەندێک پەیام بەم ئاراستەیە دراوە. پەیامی ئەرێنی هەیە کە لە دانوستانەکانی پارتە سیاسەکانەوە هاتە ئاراوە. بەڵام نابێت بە لێدوان و پەیامێک ڕازی بین و شتەکە لەوەدا کۆتای بێت. دەسەڵات سەرلێشێواوییەکی زۆر جددی دروست دەکات. دەبینین ئەمە کاریگەری لەسەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هەیە. ئاڵۆزیەکی زۆر جددی هەیە. هەندێک جار ئەرێنییە، هەندێک جار نەرێنی، هەندێک جار لەگەڵ دۆخێکدایە کە لە پێشییدایە و گوزارشتی لێدەکات. لەم قۆناغەدا ئەوانەی پەرە بە پرۆسەکە دەدەن، بەرفراوانیان کرد و واکرا ئەنجام بگیرێت. میدیایی دەسەڵاتداری و هەندێک میدیای ئۆپۆزسیۆنیش دەرکەوتن کە ئیستغلال دەکەن. دەبێت هەموو ئەمانە تێپەڕبکرێت.

گەر دادپەروەری، دیموکراتییەکی یاسایەنە لە تورکیادا بێتە ئاراوە و ڕێگەی ئەوەی دا چارەسەرکردنی پرسی کورد تێپەڕببێت. بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دێتە ئاراوە. هەموو پرسەکانی تورکیا بناغەکەی پرسی کورددە. هۆکاری ئەوەی ئەوەندە فاشیست، زۆرداری و ستەم لە توکیادا هەیە هەمووی دژەدیموکراتیکی چارەسەرکردنی پرسی کورددە. سیاسەتەکانی قڕکردن و شەڕە.

دەبێت ئیدی کۆمەڵگەی تورکیا لەمە تێبگات. پێویستە ئۆپۆزسیۆن باش لەمە تێبگات. دەبێت پێکەوە ئەم یاریانەی دەسەڵاتداری پوچەڵ بکەنەوە. ئەمەش بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوویەوە دێتە ئەنجام.

هاوبەشی :