فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری شارەدێی چوارقوڕنە ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون و هاوڵاتییەک برینداربوو.
![](https://derchemedia.org/wp-content/uploads/2025/01/IMG_1955-300x258.jpeg)
Screenshot
کەمێك پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی لەگوندی گردجان سەربە شارەدێی چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین کرد.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان کە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە لە کانی مارانەوە بەرەو ئاراستەی دەڤەری ڕاپەڕین ڕۆشتووە و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە ئامانج گیراوە.
ئۆتۆمبێلەکە چوار هاوڵاتی مەدەنی تێدابووە و هەرچواریان شەهیدبوون، دوای ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانج گیراوە خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندارە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی سنووری شارەدێی دینارتەی سەربە شارۆچکەی ئاکرێی کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی مەدەنی کە هاوژینی یەکدی بوون شەهیدبوون.