لە ١٠ـیەمین ساڵڕۆژی سەركەوتنی بەرخۆدانی كۆبانی سۆزدەدەین دوژمنان تێكدەشكێنین
ئەمڕۆ ٢٦ـی كانوونی دووەم، ١٠ـیەمین ساڵڕۆژی سەركەوتنی بەرخۆدانی كۆبانی لە دژی چەتەكانی داعش تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدەكانمان لە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و شەهیدەكانی دیكەمان دەكەینەوە، بەرخۆدانی كۆبانێ و سەرسوڕهێنەرترین جۆرەكانی قارەمانێتی و قوربانیدانیان بوو لە دژی داعش.
گومانی تێدا نییە كە بەرخۆدانی كۆبانێ بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازاد و ئیرادەی سەركەوتن لە بەرامبەر بەهێزترین هێزی تیرۆریستی جیهاندا دەكرد، لە سەردەمێكدا كە كۆبانێ لە هەموو لایەكەوە گەمارۆدرابوو؛ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی ئەم ڕێكخراوە تیرۆریستییە مەترسیدارە ببوەوە؛ بەڵام سەرەڕای هەموو بارودۆخە سەختەكان و نەبوونی تواناكان؛ شەڕڤانان سەركەوتوو بوون.
كۆبانێ جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە، كە ئەو ئیرادەی سەركەوتن درووست دەكات، بەسەر هەموو ئەو سەختییانە زاڵ بوو و بۆ خەڵكی سەلماند، كە ئیرادە و بەرخۆدان سەركەوتنی مێژوویی خۆی تۆمار كرد.
سەركەوتنی كۆبانی سەرەتای كۆتایی شكستێكی جوگرافیای چەقێنەر بوو بۆ داعش، كە لە تەواوی جوگرافیای سووریادا شكستیان هێنا، ئەگەر سەركەوتنی كۆبانێ بەسەر چەتەكان نەبوایە تا ئەمڕۆش مەترسییان بۆ هەموو جیهان بەردەوام بوو، دەتوانین بڵێین سەركەوتن لە كۆبانێ سەركەوتنێكی ناوخۆیی نەبوو، بەڵكو سەركەوتنێك بوو بۆ هەموو جیهان، كۆبانێ وای كرد جیهان ڕزگاری بێت لە خراپترین ڕێكخراوی تیرۆریستی.
ئیرادەی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و ژنان (یەپەگە) و (یەپەژە) و بەرخۆدانیان لە كۆبانێ ئەو دۆخەیان پێكهێنا، كە هێزەكانمان ئیلهامیان لێیەوە وەرگرت، ئەو ئیرادەیە پاڵنەر بوو بۆ ڕزگاركردنی باقی ناوچەكانی سووریا لە داعش، خۆڕاگری و سەركەوتنیان ئەو بناغەیەی پێكهێنا كە هێزەكانمان پشتیان پێ بەستبوو بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆن لە دوای ئۆپەراسیۆن، بۆ ڕزگاركردنی باقی ناوچەكانی سووریایە كە لەلایەن داعشەوە داگیركراوە، لەوانەش ڕەقەی پایتەختی داعش.
بەرخۆدانی كۆبانێ و سەركەوتنەكەی لەم ڕۆژەدا و ١٠ ساڵ لەمەوبەر زەمینەی بۆ دامەزراندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات خۆشكرد، ئەمە جگە لەوەی كە خاڵی وەرچەرخانێكی ستراتیژی بوو و خاڵی دەستپێك بوو لە ئەنجامدانی هاوپەیمانی لەگەڵ زۆرێك لە هێز و لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەتی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ڕۆڵێكی گەورەیان هەبوو لە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانمان بۆ تێكشكاندنی داعش بە تایبەت لە سەركەوتنی بەرخۆدانی كۆبانێدا، ئەم هەوڵە لەلایەن ئێمە و هەموو گەلەكەمانەوە ڕێز و پێزانینی زۆری هەیە.
ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ بەسەر ساڵیادی سەركەوتنی بەرخۆدانی كۆبانێ، لە كاتێكدا كە ئێمە لەگەڵ هەموو جیهانی ئازاددا ئەم یادەوەرییە ئازیزە پیرۆز دەكەین و یادی دەكەینەوە، قەڵای بەرخۆدانی كۆبانێ ئێستا بەر هێرشی دڕندانەی بەردەوامی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی دەكەوێت، كە دووبارەكردنەوەی هێرشەكانی داعشە لەژێر ناوی جیاوازدا، بەڵام ئامانجەكە هەر یەكە؛ واتە سڕینەوەی ئیرادەی ئازاد لە كۆبانێ و شاردنەوەی دەنگی بەرخۆدانەكەی، كە جیهان سەرسامی بوو.
بەم بۆنەیەوە؛ داوا لە هەموو گەلانی ئازاد و دەوڵەتان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەكەین، كە داگیركاریی توركیا و چەتەكانی ڕابگرن و ڕێگریی لە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر شاری كۆبانی بكەن.
بێگومان ئەگەر دەوڵەتی داگیركەری تورك هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر كۆبانی دەستپێبكات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێكی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەكەین، كە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر داعش كردمان، هێزەكانی سووریای دیموكراتیش سوورن لە پاراستنی كۆبانێ و گەلەكەی لە هەموو ئەو هێرشانەی كە دەكرێتە سەری.
جارێكی تر پیرۆزبایی ئەم یادە لە خەباتكاران و گەلەكەمان دەكەین، ئەمڕۆش بە ئیرادەترین بۆ پاراستن و بەرگریكردن لە ناوچەكانمان، درێغی ناكەین لە پەرەپێدانی بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرش و دەستدرێژییانەی بەرامبەرمان دەكرێت.