هەسەدە : لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووا ٢٠ چەتە کوژراون و نۆی دیکەش بریندار بوون، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خراونەتە خوارەوە
هەسەدە ڕایگەیاند، دوێنێ دەوڵەتی داگــ.،ــیركـ.،ــەری تـ.،ــوركــ.،ـیا و چەتەكانی هێرشیان كردە سەر “خەربەت زەمالە” لە ڕۆژهەڵاتی شاری منبج، لە بەرامبەردا شەڕڤانانمان قارەمانانە هێرشەكەیان تێكشكاند و بەکۆیی گشتیی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووا ٢٠ چەتە کوژراون و نۆی دیکەش بریندارکراوە.
هاوكات هێزەكانمان توانییان دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگــ.،ــیركـ.،ــەری تـ.،ــوركــ.،ـیا بخەنەخوارەوە، ئەمە لەكاتێكدایە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بەردەوام دەوربەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەكەن، هەروەها تۆپخانەكانیشیان بەردەوامن لە بۆردوومان.
هەروەها فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیا هاوڵاتییانی مەدەنی لەبەنداوی تشرین كردە ئامانج، بەهۆیەوە كەسێك شەهید بوو و ١٢ كەسیش برینداربوون