دادگای داگیركەری تورک بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” بڕیاری زیندانی کردنی ئایلەم بابایگیتی دا، بڕیارە ببرێتە زیندانی ژنانی باکرکۆ

20
0
هاوبەشی :

 

دادگای داگیركەری تورک بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” بڕیاری زیندانی کردنی ئایلەم بابایگیتی دا، بڕیارە ببرێتە زیندانی ژنانی باکرکۆ

ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابایگیت کە لە ٢٢ـی کانوونی دووەم دەستبەسەرکرا، لە داواکاری گشتیی بەبێ ئەوەی کە ئیفادەی بابایگیت وەربگرێت، لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەکە کرد و بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” و بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی ئێشکگر کرا.

دادگا بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” بڕیاری زیندانی کردنی بابایگیتی دا، ئەوەش زانراوە کە ئایلەم بابایگیت دەبرێتە زیندانی ژنانی باکرکۆ.

ئایلەم بابایگیت لە ڕێگەی پارێزەرانی خۆیەوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە هەموو شوێنک دەنوسین، ناتوانن ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکەن.

هەروەها زانرا کە ئایلەم بابایگیت لەبەر بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی تاوانبار کراوە، هەروەها ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر، ڕەحیمە کارڤار، ئەحمەد گونەش، وڵات ئەکین، وەدات ئۆرچو و ڕەیحان حاجیئۆغلۆ لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوە دەستبەسەرکراون و بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” زیندانی کراون.

هاوبەشی :