(كەجەدەكە ئەوروپا) داوای خۆپیشاندان دەکات لە برۆكسل دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک

452
0
هاوبەشی :

 

لە ژێر دروشمی “بەرگری لە کوردستان بكە، لە دژی داگیرکاریی تورکیا”، ڕێکخراوی چەتر ئاسای کوردی لە ئەوروپا (كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا) (كەجەدەكە ئەوروپا) داوای لە کوردانی ئەوروپا کرد، کە ڕۆژی ١ ئەیلول لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل خۆپیشاندان بکەن

ڕایگەیاند:”ژیان بە  ئاشتی وئازادی  لە جیهانێکی بێ شەڕ، مافێکی بێ ئەملاولای هەموو گەلانە،  گەلی کوردیش لە نێویدا”

كەجەدەكە لە ڕاگەیاندنەكەیدا ئاماژەیدا بە تاوانەکانی تورکیا و ئەو کۆمەڵ کوژییانەی كە تورکیا ڕۆژانە بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامی ئەدات لە کوردستان، وە پشت گوێخستنی ئەو تاوان و كۆمەڵكوژیانە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێو دەوڵەتییەکانەوە.

گەجەدەكە ڕایگەیاند:”حکومەتی فاشیستی پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی ناسیونالیستی فاشیست(ئەكەپە و مەهەپە)، بۆمبابارانی دام و دەزگا تەندروستیەكان دەكات لە شەنکال و ڕۆژئاوای كوردستان ، كە بۆتە هۆكاری كوشتن و بریندار بوونی دەیان كەسی بێ تاوان و كۆمەڵ كوژ كردنی بێ جیاوازی گەلی کورد و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و وێران كردن و نەهێشتنی شوێنە شوێنەواریە مێژووییەكانی کوردان، بە هۆكاری بێدەنگی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ، بوەتە هۆی زیاتر هاندانی دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لە دژی گەلی کورد.

ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان پشتی بە هاندان و وروژاندنی هەستی نەژادپەرستی و ناسیونالیستی بەستوە  بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دەوڵەتی تورک و سەركەوتنی لە شەڕی لە دژی گەلی کورددا. ئەو رێکخراوە وتیشی:”دەوڵەتی تورک ئاواتە فراوانخوازەکانی خۆی بە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانەوە دەبەستێتەوە و بەوە پاساوی دەداتەوە و كە خاکی گەلانی تر داگیر بكات” ئەردۆغان دەیەوێت خەونە عوسمانییە نوێیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەفقاس زیندوو بکاتەوە و لە هەموو هێرشەکانیدا شێواز و عەقڵییەتی داعش بەکاردێنێت”

كەجەدەكە ئاماژە بەوە دەدات بۆ تێپەڕاندن و زاڵبوون  بەسەر ئەم گێژاو و ناسەقامگیریە لە ناوچەكەدا بەڕێوە دەچێت، بەڕێز (عەبدوڵا ئۆجالان) ڕێبەری گەلان مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی پێکەوەژیانی ئازاد بۆ هەموو گەل و نەتەوە و كەمایەتیە مەزهەبی و كەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان دابین کردووە، کە گونجاوە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و دابینکردنی چارەسەرێکی تایبەت لەو شەڕە وێرانكەر و قڕكەرە تەموموژاویانەی جەنگی جیهانی سێهەم كە لە ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێ، ئەو ڕێكخراوە درێژە بە وتەكانی دەدات و دەڵێت “ئەم مۆدێل و دیزاین و چارەسەرییە پێویستە ئەمڕۆ لە هەموو كاتێكی تر زیاتر لە جیهاندا بڵاوبێتەوە و بۆ گەیاندنی ناوچەكە بە ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریەكی جێگیر”

بۆیە ئەو ڕێكخراوە (كەجەدەكە ئەوروپا) بانگەواز دەكات لە کورادانی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانیان لە بەلجیکا، هۆڵەندا، باکوری فەرەنسا و شوێنەكانی تر بۆ بەشداری كردنی ئەو خۆپیشاندانەی لە ١ ئەیلول (سێپتەمبەر) بەڕێوە دەچێت لە بەردەم پەڕڵەمانی یەكێتی ئەوروپادا  لە مەیدانی لوکسەمبۆرگ لە برۆكسل .

هاوبەشی :